ترجمة سورة الطارق

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الطارق باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بە ئاسمان وئەوەی کە لەشەوا دەردەکەوێت
تۆ چوزانیت دەرکەوتووی شەو چیە ؟
ئەستێرەی درەخشانی تاریکی کون کەرە
(سوێند بەمانە) کەس نیە کە چاودێرێکی بەسەرەوە نەبێت
دەی با مرۆڤ سەرنج بدات کە لەچی دروستكراوە
دروستكراوە لە ئاوێکی فڕێدراو (ھەڵقوڵاو)
کە دەردەچێت لە ناوەندی پشتی (پیاو) ودانەی (پەراسووی) سنگی (ژنەوە)
بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە لەسەر زیندوو کردنەوەی
لە ڕۆژێکدا کە ھەرچی نھێنی ھەیە ئاشکرا دەکرێت
ئەو نە ھێزێک شك دەبات ونە پشتیوانێك
سوێند بە ئاسمانی خاوەن باران
وە بەزەوی خاوەن درز وقڵییش
بێگومان ئەم(قورئانە)م وتەی ڕاست وجیاکەرەوەیە
وە گاڵتە نیە
بێگومان بێ بڕواکان (پیلان دەگێڕن) وفێڵ دەکەن چۆن فێڵ کردنێك
وە منیش پیلان دەگێڕم (ونەخشە دەکێشم لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) چۆن پیلان ونەخشە کێشانێك
ئەمجا (تۆش ئەی پێغەمبەر ﷺ) مۆڵەتی بێ بڕواکان بدە، منیش کەمێك لێیان دەوەستم (پاشان دەبینیت چیان بەسەر دەھێنم بە سزادانایان)
Icon