ترجمة سورة الأعلى

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الأعلى باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

تەسبیحاتی پەروەردگاری ھەرە بڵندت بکە
ئەوەی(ھەموو شتێکی) دروستكردووە وڕێك وپێکی کردووە
وە ئەوەی کە نەخشەی کێشاوە(بۆ ھەموو شتێك) ئەمجا شارەزای کردووە
وە ئەوەی کە لەوەڕی دەرھێناوە
ئەمجا دەیکات بە پوشی ڕەش داگەڕاو
(ئەی موحەممەد ﷺ قورئانت) بەسەردا دەخوێنینەوە وھەرگیز لە بیرت ناچێتەوە
مەگەر ئەوەی کە خوا بیەوێت، بێگومان ئەو بە ھەموو شتێکی ئاشکرا وپەنھان ئاگادارە
وە یارمەتیت دەدەین بۆ ڕێی ئاسان
ئەمجا تۆش ھەردەم ئامۆژگاری بکە ئەگەر سوودی گەیاند
بێگومان ئەوەی لە خوا بترسێت پەندی لێ وەردەگرێ
وە ئەوەی زۆر خراپیش بێت خۆی لێ دوور دەخاتەوە
ئەوەی دەچێتە ناو ئاگری ھەرە گەورەوە
لەپاشان نە دەمرێت تێیدا (تا ڕزگاری بێت) وە نە دەژی (تێیدا بە ئاسایی)
بەڕاستی سەرفراز بوو ئەوەی کە خۆی پاك ڕاگرت
یادی پەروەردگاری خۆی دەكات وکەوتە نوێژ کردن (وپاڕایەوە)
بەڵکو ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن
کەچی(ژیانی) دواڕۆژ باشتر وپایە دارترە
بێگومان ئەمەی (کەباسکرا) لە نامەی پێشوەکاندایە
نامەکانی ئیبراھیم وموسا
Icon