ترجمة سورة البينة

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة البينة باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون لە خاوەن نامە وبت پەرستان دەستیان ھەڵنەگرت(لەو بێ بڕواییە) تا نیشانە ڕوونەکەیان بۆ ھات
(کە ئەویش) پێغەمبەرێکە لە خواوە چەند پەڕەیەکی پاکیان (بەسەردا) دەخوێنێتەوە
کە تێیاندایە چەند نوسراو (سورەت) ێکی بەنرخ
وە جیانەبوونەوە ئەوانەی کە پەیامیان بۆ ھاتبوو دوای ئەوە نەبێ کە نیشانە ڕوونەکەیان بۆ ھات (کە پێغەمبەری ئیسلامە)
(لەگەڵ ئەوەشدا) کە فەرمانیان پێ نەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی خوا بکەن بەدڵسۆزی ملکەچی بۆ بکەن وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیرو باوەڕێکی خوارو خێچ، وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن، وە ئەمەیە ئاینی ڕاست
بێگومان ئەوانەی کە بێ بڕوابوون لە خاوەن پەیام وبت پەرستەکان لە ئاگری دۆزەخدان، تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی، ئا ئەوانە خراپترینی ھەموو دروست کراوێکن
بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، ئا ئەوانە چاکترینی ھەموو دروستکراوێکن
پاداشتی ئەوان لای پەروەردگاریان بەھەشتانێکە جێی دانیشتن ومانەوەی ھەمیشەییە، ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن، تێیدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی، خوایش لێیان ڕازی بووە وە ئەوانیش لەخوا ڕازی بوون، ئەمە بۆ کەسێکە کە لە خوا بترسێت
Icon