ترجمة سورة الإنشقاق

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الإنشقاق باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

کاتێك کە ئاسمان لەت بوو
وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت
وساتێك کە زەوی ڕاکێشرا وپانکرایەوە (ڕاخرا)
وە ئەوەی تێیدابوو فڕێیدا وھیچی لەناودا نەما
وە ملکەچی کرد بۆ پەروەردگاری ودەبێ ھەرواش بێت
ئەی ئینسان تۆ بێگومان تێکۆشەریت بەرەو پەروەردگارت بەتێکۆشان ! ئەوسا پێی دەگەیت
ئەمجا ئەو کەسەی کە نامەی(کردەوەی) درایە دەستی ڕاستی
ئەوسا پرسینەوەیەکی سووك وئاسانی لەگەڵ دەکرێت
وە بەدڵخۆشی دەگەڕێتەوە بۆ لای کەسوکاری
وە ئەو کەسەی نامەی لە پشتەوە درایە دەستی
ئەوە بە زووی داوای مردنی خۆی دەکات
وە دەچێتە دۆزەخەوە
(چونکە) بێگومان ئەو لەناو کەسوكاریدا دڵخۆش بووە
وە ئەو وای گومان دەبرد، کە ھەرگیز ناگەڕێتەوە (لای خوا)
نەخێر وانیە ! چونکە بەڕاستی پەروەردگاری ئەو ئاگادار بووە بەو
سوێند بە سووریی کەناری ئاسمان
وە بەشەو وئەو شتانەی کە کۆیان دەکاتەوە
وە بەمانگ کاتێك کە پڕ دەبێتەوە
(ئێوە) تێ ئەپەڕن لە حاڵێکەوە بۆ حاڵێکی تر
ئیتر بۆچی بڕوا ناھێنن ؟
وە کاتێك کە قورئانیان بۆ بخوێنرێتەوە سوژدە نابەن (ملكەچی ناکەن)
بەڵام ئەوانەی کە بێ بڕوان بە درۆی ئەزانن
وە خوا چاك ئاگادار وزانایە بەوەی کە لەدڵی دەگرن
کەواتە مژدەیان بدەرێ بە سزای سەختی (قیامەت)
بەڵام ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە باشەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی بێ بڕانەوە
Icon