ترجمة سورة التين

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة التين باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بە ھەنجیرو زەیتون
وە سوێند بە طوری سینا
وە بەم شاری ئارام و بێ ترسە(کە مەککەیە)
سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستكرد لە جوانترین شێوەدا
لە پاشان (ئەگەر بێ باوەڕبێت) دەیخەینە بنی بنەوەی دۆزەخ
جگە لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان کردووە، بۆ ئەوان ھەیە پاداشتی نەبڕاوە
جا ئیتر چی بێ باوەڕت دەکات بە ڕۆژی دوایی
ئایا خوا فەرمان ڕەواترینی ھەموو فەرمان ڕەواکان نیە ؟
Icon