ترجمة معاني سورة المزّمّل باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية

حمد صالح باموكي

الترجمة الكردية

حمد صالح باموكي

الناشر

مجمع الملك فهد

آية رقم 1
ئەی ئەو کەسەی کە خۆت داپۆشیووە
آية رقم 2
شەو ھەستە (شەو نوێژ بکە) مەگەر کەمێکی نەبێت
آية رقم 3
نیوەی یا کەمێك لە نیوەی کەم بکەرەوە
آية رقم 4
یا کەمێ لێی زیاد بکە، لەسەرخۆ قورئان بخوێنەرەوە و(بەڕێك وپێکی) دەوری بکەرەوە
آية رقم 5
بێگومان ئێمە لەمەولا بۆت دەنێرینە خوارەوە گوفتاری (قورئان)ی قورس وگران
آية رقم 6
بەڕاستی ھەستانی شەو دوای خەو (بۆ خواپەرستی) قورسترە وگرانترە لە ڕووی کردارەوە (لە ھی ڕۆژ وبەھێزترە بۆ دڵ)، دروسترە لە ڕووی ووتنەوە
آية رقم 7
بەڕاستی تۆ لە ڕۆژدا لە ھاتووچۆکردنێکی زۆردایت
آية رقم 8
ھەمیشە یادی پەروەردگارت بکە وە خۆت یەکلاکەرەوە بە یەکلایی کردنەوەیەکی تەواو
ئەو خوای ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوایە ھیچ پەرستراوێکی بەڕاستی نیە تەنھا ئەو نەبێت، کەوابوو بیکە بە پارێزەر وپشتیوانی خۆت
آية رقم 10
دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیڵێن وە وازیان لێبهێنە ولێیان گەڕێ بە واز لێھێنانێکی جوان
آية رقم 11
واز بھێنە لە من وئەو خاوەن ناز ونیعمەتانەی کە ئایینی من بە درۆ دەزانن وە کەمێك مۆڵەتیان بدە
آية رقم 12
بێگومان لای ئێمە ھەیە کۆت وزنجیری قورس وگران وە ئاگری ھەڵگیرساو
آية رقم 13
وە خواردنی گەرو گیر ھەروەھا سزای پڕ لە داخ و دەرد
آية رقم 14
لەڕۆژێکدا کە زەوی وچیاکان دێنە لەرزە وە کێوەکان دەبن بە گردۆڵکە لە لمی ھەڵڕژاو
بێگومان ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ناردن کە شایەتە لە سەرتان، ھەروەك پێغەمبەرێکمان نارد بۆلای فیرعەون
آية رقم 16
ئەمجا فیرعەون سەرپێچی ئەو پێغەمبەرەی کرد (سەرپێچی موسا) ئێمەش تۆڵەمان لێ سەند بە تۆڵە سەندنێکی سەخت
آية رقم 17
جا ئەگەر بێ بڕوایی بکەن چۆن خۆتان دەپارێزن، لە ڕۆژێکدا کە (بە ترس وسامی خۆی) مناڵان پیر دەکات
آية رقم 18
ئاسمان لەت دەبێت بەھۆی (سەختی) ئەو ڕۆژەوە، بەڵێنی خوا دێتە دی
بەڕاستی ئەم ئایەتانەی پێشوو پەند وئامۆژگارین، ئەمجا ھەرکەسێك کە بیەوێت ڕێگا دەگرێت بۆلای پەروەردگاری
بێگومان پەروەردگاری تۆ دەزانێت (ئەی موحەممەد ﷺ) کە تۆ ھەڵدەسیت (بۆشەو نوێژکردن) شتێك کەمتر لە دووبەش لە سێ بەشی شەو، وە نیوەی" یان سێیەكی وە دەستەیەك لەوانەی کە لە گەڵتدان وە خوا ئەندازەی شەو وڕۆژ دیاری دەکات، (خوا) زانی کە ئێوە ناتوانن ئەندازەی شەو نوێژ ڕابگرن لە بەرئەوە لێتان خۆش بوو، دەی ئەوەندەی بۆتان دەلوێت وئاسانە لاتان قورئان بخوێنن ودەوری بکەنەوە، (خوا) دەزانێت کە لەمەولا کەسانێکتان نەخۆش دەبێت وە کەسانێکی ترتان دەرۆن بەسەر زەویدا بە شوێن ڕۆزیی ونیعمەتی خوادا دەگەڕێن وەکەسانێکی ترتان دەجەنگن لە ڕێگای خوادا، ئەمجا بخوێننەوە لە قورئان ئەوەندەی کە بۆتان دەلوێ ولاتان ئاسانە وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن وە قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (مەبەست ئەوەیە خێر وخێرات وسەدەقە بکەن لە ڕێی خوادا)، ھەر چاکەیەك پێش بخەن بۆ خۆتان، لای خوا دەستان دەکەوێتەوە، ئەوەیشی لای خوایە چاکتر وگەورەترە لە ڕووی پاداشتەوە وە داوای لێخۆش بوون بکەن لە خوا، بەڕاستی خوا لێبووردە ومیھرەبانە
تقدم القراءة