ترجمة سورة الضحى

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الضحى باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بە چێشتەنگاو
وە سوێند بەشەو کاتێك کە ئارام دەگرێت (بزرنگێتەوە)
پەروەردگارت وازی لێ نەھێناویت ولێت دڵگیر نەبووە ( ئەی موحوممەد ﷺ)
وە(پاداشتی) دوا ڕۆژ بۆتۆ چاکترە لە دونیا
سوێند بەخوا لەمەولا پەروەردگارت ئەوەندەت پێ دەبەخشێت کە ڕازی ببیت
ئایا تۆی نەبینی بەھەتیووی وحەواندیتیەوە
وە تۆی نەبینی بەسەر لێ شێواوی وڕێنمونی کردییت
وە ئایا تۆی نەبینی بەھەژاری ودەوڵەمەندی کردیت
کەواتە (تۆش) ھەتیوو مەچەوسێنەرەوە
وە ھەڵمەشاخێ بە پرسیارکەر (ھەژارو سواڵکەر) دا
وە نیعمەت وبەخششی پەروەردگارت دەربخە (بەیارمەتیدانی ھەژاران)
Icon