ترجمة سورة الليل

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الليل باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بەشەو کاتێك کە(زەوی) دادەپۆشێت
وە بەڕۆژ کاتێك کە ڕووناك دەبێتەوە
وە بەو زاتەی کە نێرو مێی دروستكردوە
بەڕاستی ھەوڵ وکۆششی ئێوە جۆراو جۆرە
ئەمجا ئەو کەسەی(ماڵ) ببەخشێت ولەخوا بترسێت وپارێزکاربێت
وە بڕوای ببێت بەوەی زۆرچاکە بە(لا إلە إلا اللە) یان بە (بەھەشت)
ئەوە بێگومان یارمەتی دەدەین بۆ ڕێی ئاسان (کە چاکەیە)
وە ئەو کەسەی ڕژدی بکات (لەماڵ بەخشین) وخۆی بێ نیاز بزانێت (لە پاداشتی پەروەردگاری)
وە بڕوای نەبێ بەچاکە (کە لا إلە إلا اللە یە یان بەھەشت)
ئەوە بێگومان ڕێی سەختی بۆ ئاسان دەکەین.
وە سەروەت وسامانەکەی قازانجی پێ ناگەیەنێت کاتێك کە تیا دەچێت
بەڕاستی لەسەر ئێمەیە ڕێنموونی
وە ھەردوو جیھان ھی ئێمەیە
من ئێوەم ترساند بە ئاگرێکی بڵێسەدار( کە دۆزەخە)
کەس ناچێتە ناو دۆزەخەوە خراپترین کەس نەبێت
ئەو کەسەی کە بڕوای نەبێت وپشتی ھەڵکردبێت (لە ئاینی ڕاست)
وە لێی دوور دەخرێتەوە (لەو ئاگرە) پارێزکارترین کەس
ئەوەی ماڵی خۆی دەبەخشێت تا (دڵ ودەرونی) پاك ببێتەوە
لە کاتێکدا کەس چاکەیەکی وای بەسەریەوە نیە کەپاداشت بدرێتەوە
تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بەرز وبڵندە
سوێند بەخوا(ئەو کەسەی وابێت) لەمەولا ڕازی دەبێت (بە پاداشتی دوا ڕۆژ)
Icon