ترجمة سورة عبس

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة عبس باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

(پێغەمبەر ﷺ) ڕووی گرژ کرد وپشتی ھەڵکرد
کە کوێرێك (عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم) ھات بۆ لای
تۆ چووزانیت؟ بەڵکو ئەو(کوێرە) بیەوێ پاك ببێتەوە
یان بیری بکەوێتەوە(ئەوەی کە لە بیری چۆتەوە) ئەمجا ئەو بیر کردنەوەیە سوودی پێ بگەیەنێت
کەچی ئەوەی کە خۆی بێ نیاز دەزانێت (مەبەست پێی بت پەرستەکانی قوڕەیشە)
تۆ ڕووی تێ دەکەیت
وە ھیچ لەسەر تۆ نیە کە ئەو بێ باوەڕە خۆی پاك نەکاتەوە
بەڵام ئەو کەسەی کە بەپەلە دێ بۆ لات
وە لەخوا دەترسێت
تۆ خۆتی لێ ھەڵە دەکەیت
وا مەکە! بێ گومان ئەو ڕێنمونیانەی(کەبۆت ھاتووە) بێدارکەرەوەی(ئادەمی) یە
ئەمجا ئەو کەسەی بیەوێت یادی خوا دەکات
(کە ئەو ڕێنمونیانەش نوسراونەتەوە) لە چەند پەڕەیەکی بەڕێز وپیرۆزدا
پایە بڵندی پاك
کە بەدەست نوێنەرانی
بەڕێزی خێر خواوەن
بەکوشت چێت(خراپترین نەفرینی لێ بێ) ئادەمی، چەند پێ نەزان وسپڵەیە
(بییرناکاتەوە بزانێت کە) خوا لە چی دروستی کردووە؟
لەدڵۆپێك ئاو دروستی کردووە وڕێکی خستووە
لە پاشان ڕێگای(چاك وخراپی) بۆ ئاسان کردووە
ئەمجا دەیمرێنێت ودەیخاتە گۆڕەوە
لە پاشان کاتێك کە وویستی زیندووی دەکاتەوە
بەڕاستی ئەوەی کە خوا فەرمانی پێداوە ھێشتا (ئادەمیی) بەجێی نەھێناوە
دەبا مرۆڤ سەیری خواردەمەنیەکەی بکات
بەڕاستی ئێمە لە ھەورەوە بارانمان داڕژاند چۆن داڕژاندنێك
لە پاشان زەویمان لەت لەت کرد (بەگیا) چۆن لەت کردنێك
ئەمجا ڕوواندمان لەناوییدا دانەوێڵە
وترێ وسەوزە
وزەیتون ودار خورما
وباخاتی چڕوپڕو
میوە ولەوەڕ
بۆ ژیانی خۆتان وئاژەڵتان
کاتێك کە شاخە وشریخەی (ڕۆژی دوایی) ھات
ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ ڕادەکات لە برای
وە لە دایکی وباوکی
وە لە ژنی وکوڕەکانی
ھەموو یەکێك لەوان لەو ڕۆژەدا کارێکی وای ھەیە کە سەر کەسی تری نەپەرژێت
زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەش وجوانن
دەم بە پێکەنین وشادمانن
وە زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا، تەپوتۆزیان بەسەرەوەیە
لە داماویدا ڕەش داگیرساون
ئەوانە ئەوانەن کە بێ باوەڕ وگوناھکار وتاوانبارن
Icon