یا وەک ئەو کەسە (عوزەیر) کە ڕابورد بەلای شارێکدا (بیت المقد‌س) لە کاتێکدا ئەو (شارە) دیوارەکانی ڕوخا بوو بەسەر سەربانەکانیدا (عوزەیر) ووتی: خوا چۆن ئەم شارە ئاوەدان دەکاتەوە پاش مردنی؟ (واتە پاش وێران بوونی) یەکسەر خوای گەورە (عوزەیری) سەد ساڵ مراند و پاشان زیندووی کردەوە (خوای گەورە) فەرمووی: چەندە ماویتەوە لێرەدا؟ ووتی ڕۆژێک یا بەشێ لەڕۆژێک ماومەتەوە (خوای گەورە) فەرمووی: نەخێر بەڵکو سەد ساڵ ماویتەوە جا تەماشای خواردن و خواردنەوەکەت بکە تێک نەچووە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە (وە زیندوومان کردیتەوە) تا بتگێڕین بە موعجیزە و (بەڵگە) بۆ خەڵکی وە تەماشای ئێسکەکانی (گوێدرێژەکەت) بکە چۆن بەرزیان دەکەینەوە (لە شوێنی خۆیان) و یەکیان دەخەین پاشان گۆشتی بەسەردا دەھێنین ئەمجا کاتێ ئەمانە دەرکەوت بۆی (عوزەیر) ووتی: بەچاکی تێگەیشتم بەڕاستی خوا خاوەن دەستەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا
الترجمة الكردية
أَوۡ كَٱلَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرۡيَةٖ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحۡيِۦ هَٰذِهِ ٱللَّهُ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِاْئَةَ عَامٖ ثُمَّ بَعَثَهُۥۖ قَالَ كَمۡ لَبِثۡتَۖ قَالَ لَبِثۡتُ يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۖ قَالَ بَل لَّبِثۡتَ مِاْئَةَ عَامٖ فَٱنظُرۡ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمۡ يَتَسَنَّهۡۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجۡعَلَكَ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِۖ وَٱنظُرۡ إِلَى ٱلۡعِظَامِ كَيۡفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكۡسُوهَا لَحۡمٗاۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعۡلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه، (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation