ترجمة معاني سورة آل عمران باللغة الكردية من كتاب Burhan Muhammad - Kurdish translation
ﰡ
آية رقم 1
ﭑ
ﭒ
چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (١٤) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.
آية رقم 2
خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو دروستکراوه‌کانیه‌تی.
آية رقم 3
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (مو‌سا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...
آية رقم 4
له‌کاتێکدا هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشی خه‌ڵکی بوون، هه‌روه‌ها جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵی نارده خواره‌وه (که قورئانه)، بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به ئایاته‌کانی خوا، بۆ ئه‌وان سزایه‌کی سه‌خت (له دواڕۆژدا) هه‌یه، بێگومان خوای گه‌وره باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی تۆڵه‌و سزایه (له بێ باوه‌ڕان).
آية رقم 5
بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا.
آية رقم 6
ئه‌و خوایه زاتێکه نه‌خشه‌ی ڕووخسارتان له منداڵدانه‌کاندا ده‌کێشێت چۆن بیه‌وێت، هیچ په‌رستراوێکی به‌ڕاست نی یه جگه له‌و خوایه و ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کاربه‌جێ یه.
ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خواره‌وه، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران، ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیان‌دا لاری و لادان هه‌یه، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستی ناکه‌ن، ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی به ته‌واوی ده‌یزانێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانست‌دا ڕۆچوون ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه، (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه).
آية رقم 8
(ئه‌وانه ده‌ڵێن) په‌روه‌ردگارا.. دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری.
آية رقم 9
په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیه، بێگومان خوا (زاتێک نیه) که به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر....
آية رقم 10
(له‌و ڕۆژه‌دا) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆره به‌رگریه‌کیان لێ ناکه‌ن له سزای خوا، ئا ئه‌وانه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.
آية رقم 11
ئه‌وانه داب و نه‌ریتیان وه‌کو داب و نه‌ریتی داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی که پێشیان هاتوون وایه، ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ دانا، خوایش ئه‌وانی به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه به‌توندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌هێز و به‌زه‌بره.
آية رقم 12
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ به‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌هێناوه: سه‌رئه‌نجام تێکده‌شکێن و ژێرده‌ست ده‌خرێن (له دنیادا، له ڕۆژی دوایشدا) کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناو دۆزه‌خ که ناخۆشترین جێگه‌یه.
آية رقم 13
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه بڵێ) بێگومان له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی که له (جه‌نگی به‌دردا) ڕوو به ڕووی یه‌کتر وه‌ستان نیشانه‌و په‌ندێکی گه‌وره بوو بۆتان، ده‌سته‌یه‌کیان له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگان، ده‌سته‌که‌ی تریان بێ باوه‌ڕ بوون، ئیمانداران له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا دوو ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نواند (له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌چاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشته‌یشی دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک)و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌یکات، به‌ڕاستی ئا له‌و یارمه‌تیه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که بینایی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌وردیی بیرده‌که‌نه‌وه (که چۆن کۆمه‌ڵێکی که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی زۆردا).
آية رقم 14
ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکاره‌ی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که به‌هه‌شته).
آية رقم 15
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: ئایا هه‌واڵی چاکتر له‌و نازو نیعمه‌تانه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم؟! (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که): بۆ ئه‌وانه‌ی پارێزکارو خواناسن، لای په‌روه‌ردگاریان باخه‌کانی به‌هه‌شت ئاماده‌یه بۆیان که: چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانی پاکیزه‌دا و به‌ده‌م هه‌ست کردنی به‌رده‌وام به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری ئازیز، بێگومان ئه‌و خوایه بینایه به‌به‌نده‌کانی.
آية رقم 16
ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.
آية رقم 17
ﭝﭞﭟﭠﭡﭢ
ﭣ
(جا ئه‌و ئیماندارانه، ئه‌مه سیفه‌تیانه) خۆگرو ئارامگرن (له به‌رامبه‌ر ناسۆر و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه)، ڕاستگۆ‌و خواپه‌رستن، ماڵ و سامان ده‌به‌خشن و، له به‌ره‌به‌یانه‌کاندا داوای لێخۆشبوو‌ن (له په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن چونکه واهه‌ست ده‌که‌ن که وه‌ک پێویست خواپه‌رستیان نه‌کردووه).
آية رقم 18
خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
آية رقم 19
به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ته‌نها ئاینی ئیسلامه، ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ، جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه (ده‌رباره‌ی ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دنیاپه‌رستی و حه‌سوودی و سته‌م کردنیان له نێو خۆیان (چونکه ڕازی نه‌بوون به پێغه‌مبه‌رێک له غه‌یری خۆیان)، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان خوا به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا (هه‌ر زوو به‌دۆزه‌خیان ده‌گه‌یه‌نێت).
آية رقم 20
خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌ختیان له‌گه‌ڵدا کردیت، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆس بڵێ: من و ئه‌وانه‌ی که شوێنم که‌وتوون ڕوومان کردۆته خوا‌و ته‌نها ملکه‌چی ئه‌وین، به‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه و ئه‌وانه‌ش نه‌خوێنده‌وارن له (موشریکانی عه‌ره‌ب) بڵێ: ئایا ئێوه ته‌سلیم بوون به‌خواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوون، ئه‌وه مانای وایه به‌ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و باوه‌ڕنه‌هێنن، ئه‌وه ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که له‌سه‌رتۆیه، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌به‌نده‌کانی.
آية رقم 21
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌رانیش به‌بێ هیچ حه‌قێک ده‌کوژن و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش ده‌کوژن که فه‌رمان به دادپه‌روه‌ری ده‌ده‌ن، که‌واته مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان پێ بده!!
آية رقم 22
ئا ئه‌وانه که‌سانێکن کرده‌وه‌کانیان پووچ بۆته‌وه له دنیا‌و قیامه‌تدا، که‌سیش نیه پشتیوانی له‌وان بکات.
آية رقم 23
ئایا نابینی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه کاتێک بانگ ده‌کرێن بۆ لای کتێبی خوا (ته‌ورات) تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا، پاشان ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رپێچیکه‌رن.
آية رقم 24
بۆیه‌ش (واده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌یانووت: هه‌رگیز ئاگری دۆزه‌خ چه‌ند ڕۆژێکی که‌م نه‌بێت به‌ر له‌شمان ناکه‌وێت و ئه‌وه‌ی له ئاینه‌کانیاندا بۆ خۆیان هه‌ڵبه‌ستبوو، سه‌ری لێ شێواندن و ته‌فره‌ی دان.
آية رقم 25
ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ له‌و ڕۆژه‌دا کۆیان ده‌که‌ینه‌وه که هیچ گومانێک له هاتنیدا نیه و هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی پێده‌درێت، له‌کاتێکدا ئه‌وان سته‌میان لێناکرێت.
آية رقم 26
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
آية رقم 27
شه‌و تێکهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌که‌یت، ڕۆژ تێکهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌که‌یت، زیندوو له مردوو ده‌ردێنیت، مردوو له زیندوو ده‌ردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار ده‌به‌خشیت به هه‌ر که‌س بته‌وێت (کاره‌کانت هه‌ر هه‌مووی پڕه له حیکمه‌ت و دانایی، به‌نده‌کانت سه‌رسام و سه‌ر سووڕماوون له که‌ماڵی تۆ).
آية رقم 28
نابێت ئیمانداران، کافران بکه‌نه پشت و په‌ناو یارو یاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئه‌وه‌ی کاری وا بکات، ئه‌وکاره‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئیمانیی به‌خواوه نه‌مێنێت، مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان به بێگومان له شه‌ڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌ده‌م ڕازییان بکه‌ن، نه‌ک به‌دڵ و کرده‌وه)، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به‌سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (تا کاری ناڕه‌وای وانه‌که‌ن)، سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه.
آية رقم 29
پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌تاندا جێگیره بیشارنه‌وه یاخود ئاشکرای بکه‌ن، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت، هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر پێی ده‌زانێت و خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
آية رقم 30
ڕۆژێک دێت هه‌مووکه‌س، کاروکرده‌وه‌کانی خۆی ده‌بینێت ئاماده کراون به‌خێرو شه‌ڕیه‌وه، تاوانبار ئاوات ده‌خوازێت که له نێوان خۆی و کرده‌وه خراپه‌کانیدا مه‌ودایه‌کی دوور‌و درێژ هه‌بوایه، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (له‌وه‌ی که کاری ناڕه‌وا بکه‌ن) و خوا به‌سۆز و به به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی (که به‌م ئاگاداریانه دڵیان ڕاده‌چڵه‌کێت پێش هاتنی ئه‌و ڕۆژه).
آية رقم 31
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
آية رقم 32
(دووباره) پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌پێچی بکه‌ن و پشتی تێبکه‌ن ئه‌وه دڵنیابن خوا بێ باوه‌ڕانی خۆش ناوێت.
آية رقم 33
به‌ڕاستی خوا ئاده‌م و نوح و نه‌وه‌کانی ئیبراهیم و نه‌وه‌کانی عیمرانی هه‌ڵبژاردووه‌و ڕێزی داوون به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌موو جیهاندا.
آية رقم 34
ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌کن یه‌ک ڕه‌چه‌ڵن، هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (چاک ده‌یزانی که شایسته‌ن بۆ ئه‌و کاره پیرۆزه).
آية رقم 35
(به‌یاد بێنه) کاتێک هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم کردووه ئه‌و منداڵه‌ی له سکمدایه ئازاد کراوبێت له هه‌موو ئه‌رک و ئیش و کارێک (تا هه‌ر له خزماتی بیت المقد‌س دا بێت) ده تۆش لێم وه‌ربگره، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت.
آية رقم 36
به‌ڵام کاتێک منداڵه‌که‌ی بوو (به دڵشکاویه‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چی بووه، (خۆ ئاشکرایه) کوڕیش وه‌کو نی یه (له‌گه‌لێ ڕووه‌وه و هه‌ریه‌که ئه‌رک و فرمانی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی به ئافره‌ت ده‌کرێت به‌پیاو ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ژن و پیاو ته‌واوکاری یه‌کترن و هیچیان لای خوا که‌م ڕێزنین ئه‌رکی خزمه‌تکاری بیت المقدسیش به‌و ناکرێت)، منیش به‌ڕاستی ناوم نا مه‌ریه‌م و من ئه‌یپارێزم به‌تۆ خۆی و وه‌چه‌که‌ی له شه‌یتانی ڕه‌جم کراو.
آية رقم 37
ئینجا په‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتی (که هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداری فێر بکات، پاشان که مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌ر کاتێک زه‌که‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خواپه‌رستیه‌که‌یدا ده‌یبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆری لایه، زه‌که‌ریا: وتی ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م هه‌موو ڕزق و ڕۆزییه‌ت له‌کوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا وتی: ئه‌وه له لایه‌ن خواوه‌یه، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌ڕاستی خوا به هه‌ر که‌س بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوور‌و بێ هۆکار ده‌به‌خشێت.
آية رقم 38
ئا له‌و کات و شوێنه‌دا، زه‌که‌ریا هانا و نزای بۆ په‌روه‌ردگاری لێ به‌رز بۆوه و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌ی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه، به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ری دوعا و نزایت.
آية رقم 39
جا یه‌کسه‌ر فریشته جبرئیل بانگی کرد له‌کاتێکدا زه‌که‌ریا له میحرابه‌که‌دا وه‌ستا بوو، نوێژی ده‌کرد، (وتی) به‌ڕاستی خوای گه‌وره مژده‌ت ده‌داتێ به به‌خشینی کوڕێک ناوی یه‌حیایه، به‌ڕاستدانه‌ری فه‌رمانی تایبه‌تی خوایه و گه‌وره و ڕێزداره و خۆپارێزه له گوناهان و پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.
آية رقم 40
زاکه‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا؛ ئاخۆ چۆن منداڵم پێ ده‌به‌خشیت خۆ من پیری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووم، هاوسه‌ره‌که‌شم سک ناکات، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: کاری خوا هه‌ر ئاوایه و هه‌ر چیه‌کی بوێت، ده‌یکات.
آية رقم 41
ئینجا زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم بۆ دیاری بکه تا دڵنیابم که خێزانم سکی بووه، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌که‌ت ئه‌وه‌یه‌که توانای قسه کردنت تا سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا نابێت (زمانت ده‌به‌سترێت) مه‌گه‌ر به ئیشاره‌ت و ئاماژه نه‌بێت، تۆش زۆر یادی په‌روه‌ردگارت و ته‌سبیحات و ستایشی بکه به‌تایبه‌تی له ده‌مه و ئێواره و به‌ره‌به‌یاندا.
آية رقم 42
(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه کاتێک) جبرئیلی فریشته وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا تۆی هه‌ڵبژاردوه و خاوێن و پاکیزه‌ی کردویت، هه‌ڵی بژاردویت و ڕێزی داویت به‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا.
آية رقم 43
ئه‌ی مه‌ریه‌م ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگارت به، سوژده و کڕنووشی بۆ ببه له‌گه‌ڵ کڕنووشبه‌راندا.
آية رقم 44
ئه‌وشتانه‌ی باسکران چه‌ند هه‌واڵێک بوون له غه‌یبه‌وه، ئێمه له‌ڕێگه‌ی (وه‌حی) و سروشه‌وه به‌تۆی ده‌گه‌یه‌نین، خۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌وێ نه‌بوویت کاتێک پێنوسه‌کانیان ههڵئهدایه (ئاوه‌وه، پێنوسی کێ سه‌رکه‌وت و ئاو نه‌یبرد) ئه‌وه‌یان مه‌ریه‌م په‌روه‌رده بکات، تۆ له‌وێش نه‌بوویت کاتێک کێشه‌یان هه‌بوو (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به‌خێوی بکات).
آية رقم 45
(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه).
آية رقم 46
جا عیسا له بێشکه‌داو به‌گه‌وره‌ییش قسه ده‌کات بۆ خه‌ڵکی، له پیاو چاکانیشه.
آية رقم 47
ئه‌وسا مه‌ریه‌م وتی: په‌روه‌ردگارا، جا چۆن من منداڵم ده‌بێت: خۆ که‌س توخنم نه‌که‌وتووه، (جوبره‌ئیل فه‌رمووی): ویست و فه‌رمانی خوا هه‌روایه و چی بوێت، دروستی ده‌کات، هه‌ر کاتێک شتێکی بوێت ته‌نها پێی بڵێ ببه، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.
آية رقم 48
ﭳﭴﭵﭶﭷ
ﭸ
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فێری کتێب و نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلی ده‌کات.
آية رقم 49
(له ئاینده‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت) به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل که من پێغه‌مبه‌رێکم، بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه‌کراوم، به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیشم پێ یه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که): من له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌تان بۆ دروست ده‌که‌م، ئینجا فووی پێدا ده‌که‌م، به‌فرمانی خوا یه‌کسه‌ر، ده‌بێته باڵنده‌یه‌کی زیندوو و کوێری زکماک و نه‌خۆشی به‌ڵه‌کیی چاک ده‌که‌مه‌وه به‌ویستی خوا و مردووانیش زیندوو ده‌که‌مه‌وه به‌فرمانی خوا و هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یخۆن و هه‌ڵی ده‌گرن له ماڵه‌کانتاندا پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌ڕاستی له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر ئیماندارن.
آية رقم 50
هه‌روه‌ها به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و ته‌وراته‌م که له‌به‌ر ده‌ستمدایه، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و شتانه‌ی له‌سه‌رتان حه‌رامکراوه (به‌فه‌رمانی خوا) حه‌ڵاڵی بکه‌م و به‌ڵگه‌شم بۆ هێناون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تیم) که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن و به قسه‌م بکه‌ن.
آية رقم 51
به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، که‌واته ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و ملکه‌چی ئه‌و بن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست.
آية رقم 52
جا کاتێک عیسا هه‌ستی به کوفر‌و بێ دینی ئه‌وانه کرد وتی: کێ پشتیوانمه بۆ لای خوا، (کێ دێت تا پێکه‌وه به‌رنامه‌ی خوا بگه‌یه‌نین)، حه‌وارییه‌کان وتیان: ئێمه‌ین پشتیوانانی دین و ئاینی خوا، باوه‌ڕی ته‌واومان به‌و خوایه هێناوه، تۆش شایه‌تی بده که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین.
آية رقم 53
(ئه‌وسا وتیان): په‌روه‌ردگارا ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه، به‌وه‌ی داتبه‌زاندووه و ڕه‌وانه‌ت کردووه، شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌شتین، ده تۆیش له ڕیزی شایه‌ته‌کانی (گه‌یاندنی به‌رنامه‌که‌تدا) تۆمارمان بکه.
آية رقم 54
(به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه‌له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانی‌دا.
آية رقم 55
(به‌یادیان بهێنه) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه.
آية رقم 56
جا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون سزای توند و تیژیان ده‌ده‌م له دنیادا (به شکستی و سه‌رشۆڕیان)، له قیامه‌تیشدا (به ژیانی سه‌ختی ناو دۆزه‌خ)، جا له‌وێ که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت که یاریده‌ده‌رو پشتیوانیان بێت (له سزای من بیانپارێزێت).
آية رقم 57
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه خوا به ته‌واوی پاداشتیان ده‌داته‌وه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆشناوێت.
آية رقم 58
ئه‌و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتانه‌ی که به‌سه‌رتدا ده‌یخوێنینه‌وه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له ئایه‌ته‌کانی خوایه و له یادو باسه پڕداناییه‌کانه.
آية رقم 59
به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی دا‌و پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو، (عیسا دایکی هه‌بوو، ئاده‌م دایک و باوکیشی نه‌بوو).
آية رقم 60
حه‌قیقه‌ت و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه، کاواته نه‌که‌یت بچیته ڕیزی ئه‌وانه‌ی که گومان کارکردی هه‌یه له‌سه‌ریان.
آية رقم 61
(دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ت پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی عیسا)، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان ده‌رباره‌ی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وه‌رن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوه، ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه، خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین (له شوێنێکی تایبه‌تدا)، پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.
آية رقم 62
به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاتی ڕاست و دروست (ده‌رباره‌ی عیسا و دایکی)، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله)، بێگومان ئه‌و (الله) یه هه‌ر خۆی باڵاده‌ست و دانایه.
آية رقم 63
ﭣﭤﭥﭦﭧﭨ
ﭩ
(له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و ڕاستیانه‌دا) ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوویان وه‌رگێڕاو پشتیان تێکرد (ئه‌وه بزانه ئه‌وانه ڕاستیخوازنین)، خوایش زانا‌و ئاگایه به‌وانه‌ی که تۆوی تاوان و خراپه ده‌چێنن.
آية رقم 64
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌واز و به‌رنامه‌یه‌که‌وه که هاوبه‌ش و هاوسه‌نگه له نێوان ئێمه‌ش و ئێوه‌شدا (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه): جگه له (الله) که‌سی تر نه‌په‌رستین، هیچ جۆره هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، هیچ لایه‌کمان لاکه‌ی ترمان (به‌پیرۆز و فه‌رمانڕه‌وا دانه‌نێین) له‌جیاتی ئه‌و زاته و نه‌یپه‌رستین (خۆ ئه‌گه‌ر له‌م بانگه‌وازدا) سه‌رپێچیان کرد‌و گوێیان پێنه‌دا، ئه‌وه پێیان بڵێ: که ئێوه به‌شایه‌ت بن که ئێمه موسڵمانین و ملکه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.
آية رقم 65
ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (هه‌ریه‌که‌تان واداده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیرتان ناخه‌نه‌کارو تاکه‌ی ژیرنابن؟!
آية رقم 66
ئه‌وه ئێوه‌ن موجاده‌له‌و باس و خواستان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌کرد که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌بوو.. که‌وابوو بۆچی ده‌م له‌و شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نی یه؟ دیاره هه‌ر خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن.
آية رقم 67
(ئاشکرایه) که ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نه‌گاور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.
آية رقم 68
نزیکترین که‌س له ئیبراهیمه‌وه: ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌رو پشتگیری ئیماندارانه.
آية رقم 69
ده‌سته‌یه‌ک له‌خاوه‌ن کتێبه‌کان ئاواته‌خوازن و (له هه‌وڵدان) که گومڕاتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن و (خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن).
آية رقم 70
ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆ بڕواتان نی یه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا (که هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌کاتێکدا ئێوه به‌ئاشکرا (نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و) ده‌بینن (له کتێبه‌کانتاندا).
آية رقم 71
ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن به‌به‌ری حه‌ق و ڕاستیداو حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه، له‌کاتێکدا خۆتان چاک ده‌زانن (که‌حه‌ق و ڕاستی کامه‌یه).
آية رقم 72
ده‌سته‌یه‌ک له خاوه‌ن کتێبه‌کان (جووه‌کان) وتیان به‌تاقمێکیان: ئێوه له سه‌ره‌تای ڕۆژدا (به‌درۆوه) ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) بۆ ئیمانداران ڕه‌وانه کراوه، به‌ڵام له‌کۆتایی ڕۆژداو ده‌مه‌و ئێواره په‌شیمان ببنه‌وه (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه.
آية رقم 73
(هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): بڕوا مه‌که‌ن و متمانه مه‌که‌ن به‌که‌س جگه به‌وکه‌سانه‌ی که شوێنی ئاینی ئێوه که‌وتوون! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: که به‌ڕاستی هه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی هیدایه‌ت و ڕێنمویی یه، (که‌چی جووه‌کان به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): دان به‌وه‌دا مه‌نێن که‌که‌س وه‌کو ئێوه‌ی پێبه‌خشراوه، باسی (ته‌ورات و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ریش مه‌که‌ن)!! تا لای په‌روه‌ردگارتان (سبه‌ی له قیامه‌تدا) قسه‌یان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتاندا!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش) بڵێ: به‌ڕاستی هه‌رچی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵ هه‌یه به‌ده‌ست خوایه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یه‌وێت و (شایسته‌ن) و خوا فراوانگیرو زانایه.
آية رقم 74
ئه‌و خوایه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی تایبه‌ت ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا خاوه‌نی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه.
آية رقم 75
له شوێنکه‌وتووانی کتێبه ئاسمانیه‌کان که‌سانێک هه‌ن ئه‌گه‌ر ماڵ و داراییه‌کی زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێیت (هه‌ر کاتێک داوای بکه‌یت) بۆت ده‌گێڕێته‌وه به‌ته‌واویی، هه‌شیانه ئه‌گه‌ر دینارێکی به‌ئه‌مانه‌ت لادابنێیت بۆت نایگێڕێته‌وه مه‌گه‌ر به سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابیت و کۆڵی لێنه‌ده‌یت، ئه‌وانه بۆیه واده‌که‌ن چونکه ده‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی نه‌خوێنده‌واراندا (مه‌به‌ستیان موسڵمانانه) لێپرسراو نابین (ئه‌گه‌ر فێڵیان لێبکه‌ین و ماڵیان بخۆین)، ئه‌وانه به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ ده‌که‌ن...
آية رقم 76
نه‌خێر وانیه؛ هه‌ر که‌س ئه‌و په‌یمانه‌ی که داویه‌تی به‌خوا جێبه‌یێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت له حه‌رام، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشده‌وێت.
آية رقم 77
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا‌و سوێنده‌کانیان به‌نرخێکی که‌م ده‌فرۆشن (له پله‌و پایه‌ی دنیایی، پاره‌وپول و سامان، ئه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده بێت هه‌رکه‌مه) ئه‌وانه له دواڕۆژدا هیچ به‌شێکیان نابێت (له سۆز‌و میهره‌بانی خوا)، هه‌روه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا نایاندوێنێت و ته‌ماشایان ناکات (له چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئاماده‌یه.
آية رقم 78
به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه‌ی (که له چه‌ند ئایه‌تی پێشوودا باسکران واته جووه‌کان) زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن، گوایه (ته‌ورات) ده‌خوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه، له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه (زۆر جار) ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن.
آية رقم 79
بۆ هیچ ئاده‌میزاد و که‌سێک نه‌گونجاوه که خوا کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت، له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی خوا بن، به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه) هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن، به‌وه‌ش ده‌بنه خواناس و ڕه‌بانی که به‌رنامه‌ی خوا فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.
آية رقم 80
(هیچ پێغه‌مبه‌رێک) فرمانی ئه‌وه‌ی نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌روه‌ردگار (هه‌رگیز کاری له‌و جۆره له‌وان ناوه‌شێته‌وه) ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه موسڵمانن و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن؟!
آية رقم 81
(یادیان بێنه) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.
آية رقم 82
جا ئه‌وه‌ی پشتی هه‌ڵکردو سه‌رپێچی کرد دوای ئه‌و په‌یمانه، ئه‌وه ئیتر هه‌ر ئه‌وانه‌ن فاسق و گوناهکار.
آية رقم 83
ئایا ئه‌وانه بێجگه له ئاینی خوا ئاینێکی تریان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا که هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه به ڕه‌زامه‌ندی بێت یان به‌ناچاریی ته‌سلیم و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
آية رقم 84
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌به‌خواو به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به موسا‌و عیسا‌و پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازیی ناکه‌ین له‌نێوان هیچ کامیانداو هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.
آية رقم 85
جائه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه.
آية رقم 86
چۆن خوا گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو (له‌سه‌ر ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه سته‌مکاره نادات.
آية رقم 87
ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه: نه‌فرینی خوا‌و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی..
آية رقم 88
له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن.
آية رقم 89
مه‌گه‌ر که‌سانێک که فریای خۆیان که‌وتبن و ته‌وبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌و لادان و یاخیی بوونه‌یان و چاکسازیشیان کردبێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
آية رقم 90
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفر‌و بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن.
آية رقم 91
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و به‌بێ باوه‌ڕیی مردوون، (ئه‌گه‌ر) هه‌ریه‌که‌یان بتوانێت پڕ به‌پڕی زه‌وی ئاڵتون بهێنێت و بیکات به‌فیدیه‌ی خۆی هه‌رگیز لێی وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه و که‌سیش نی یه پشتیوانی‌یان لێ بکات و فریایان بکه‌وێت.
آية رقم 92
ئێوه هه‌رگیز ناگه‌نه پله‌ی چاکیی و چاکه‌کاری هه‌تا له‌و شتانه‌ی که خۆشتان ده‌وێت نه‌به‌خشن، هه‌ر شتێکیش ببه‌خشن ئه‌وه خوا ئاگا‌و زانایه پێی (لێی ون نابێت و بێ پاداشت نابێت).
آية رقم 93
هه‌رچی خۆراک هه‌یه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌عقوب خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام کردبوو پێش ناردنی ته‌ورات، پێیان بڵێ: ده ئێوه ته‌ورات بهێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن (دیاره‌که جوله‌که هه‌ر له خۆیانه‌وه ده‌مبازی ده‌که‌ن و قسه ڕێکده‌خه‌ن و شت حه‌رامده‌که‌ن).
آية رقم 94
جائیتر دوای ئه‌و هه‌موو ڕوونکردنه‌وانه ئه‌وه‌ی به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
آية رقم 95
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: خوای گه‌وره له هه‌موو فه‌رمایشته‌کانیدا ڕاستی فه‌رمووه، که‌واته شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ون که پاک‌و دروست و فه‌رمانبه‌رداره و ئه‌و هه‌رگیز له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.
آية رقم 96
به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.
آية رقم 97
له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بچێته ناوی پێویسته ئه‌مین و ئاسوده‌بێت، له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ک، جا خوای گه‌وره‌ش بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌ڵکی حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن به ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نه‌هێناوه، ئه‌وه با بزانێت به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (پێویستی به چاکه و په‌رستنی که‌س نیه).
آية رقم 98
ئه‌ی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به خاوه‌نانی کتێب بڵێ: بۆچی ئێوه باوه‌ڕ ناکه‌ن به ئایه‌ته‌کانی خوا، خۆ خوا شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
آية رقم 99
(هه‌روه‌ها) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب بۆ ڕێده‌گرن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئایینی خوا‌و ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناوه ڕێبازی دینداری به چه‌وتی بگرێت؟ له‌کاتێکدا خۆتان شایه‌تن و چاک ده‌زانن (ئه‌وه ڕاست نی یه و چه‌وته) دڵنیاش بن که خوا غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و شتانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
آية رقم 100
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی هه‌ندێک له‌وانه ببن که کتێبی (ئاسمانییان) پێدراوه، دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌تانگێڕنه‌وه سه‌ر ڕێبازی کوفر‌و بێ باوه‌ڕی.
آية رقم 101
جا ئێوه چۆن کافر ده‌بن له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌ناوتاندایه (دوای وه‌فاتیشی (صلی الله علیه وسلم) به‌سیره‌تی پاک و بێگه‌ردی هه‌ر له‌ناوماندایه) جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت و پیڕه‌وی له به‌رنامه‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایه‌ت دراوه.
آية رقم 102
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له خوا بترسن و پارێزکاربن به‌شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه و هه‌میشه پابه‌ند و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن.
آية رقم 103
(هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه‌و په‌رت و بڵاو مهب، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، (چونکه) کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون، ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه) په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی)، باڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن، ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن.
آية رقم 104
پێویسته له ئێوه ئومه‌تێک پێک بێت، یاخود با هه‌مووتان ئومه‌تێک بن که بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خێر‌و چاکه، فه‌رمان بده‌ن به‌هه‌موو کارێکی باو‌و دروست، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ک بکه‌ن، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
آية رقم 105
نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو، له‌یه‌کتر دابڕان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو (که سه‌رکه‌وتن له یه‌ک ڕیزیدایه)، ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه.
آية رقم 106
ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی ده‌بن و ڕووخسارانێک ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، جا ئه‌وانه‌ی که ڕووخساریان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت): باشه، ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی، په‌شیمان بوونه‌وه و ڕێبازی کوفرتان گرته‌به‌ر؟! ده بچێژن سزا‌و ئازار به‌هۆی کافر بوونتانه‌وه.
آية رقم 107
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی و گه‌ش و جوانه له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوادا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌تا هه‌تایی.
آية رقم 108
ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ن که به‌ڕاست و دروستی به‌سه‌رتا ده‌یخوێنینه‌وه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوایش هیچ سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خه‌ڵکێک بکرێت.
آية رقم 109
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک هه‌ر بۆ لای خوایه.
آية رقم 110
(به‌ڕاستی) ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان بخوا ده‌هێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه (به ئاینی ئیسلام) ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان هه‌یانه ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن.
آية رقم 111
هه‌رگیز ناتوانن زیان (له بیر‌و باوه‌ڕتان) بده‌ن مه‌گه‌ر ئازارێکی که‌م و ئه‌گه‌ر بجه‌نگن دژتان پشتتان لێهه‌ڵده‌که‌ن و هه‌ڵدێن، له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌وتوو نابن.
آية رقم 112
(جووله‌که) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه له هه‌ر کوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئاینی خوادا بحه‌وێنه‌وه و (زوڵمیان لێنه‌کرێت کاتێک ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت) یان به‌خۆ هه‌ڵواسین به‌خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشتگرتنیان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه به‌ئاسووده‌یی ژیاون، هه‌رچه‌ند له ژێره‌وه هه‌ر خه‌ریکی پیلانگێڕان بوون، له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا توانییان ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێ وڵاتی تریش، بکه‌نه پشتیوان و دارده‌ستی خۆیان). ئه‌وانه شایسته‌ی خه‌شم و قینه‌ی خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه، چونکه ئه‌وانه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رانیش به ناحه‌ق ده‌کوژن، ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه‌یان، به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه، ئه‌وانه هه‌میشه له سنوور ده‌رده‌چوون و ده‌رده‌چن.
آية رقم 113
(گاور و جوو) هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌ک له ئیماندارانیان هه‌ن، ئایه‌ته‌کانی خوا له‌کاته‌کانی شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن (موسڵمانن به‌هه‌موو واتایه‌ک).
آية رقم 114
ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه و فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان.
آية رقم 115
(ئه‌و ئیماندارانه) هه‌ر چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌فیڕۆ ناچێت، خوایش زانایه به پارێزکارو دینداران.
آية رقم 116
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وان نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
آية رقم 117
نمونه‌ی (ئه‌و ماڵ و داراییه‌ی که) ده‌یبه‌خشن له‌م ژیانی دنیایه‌دا وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر سارد وایه بدات به‌سه‌ر کێڵگه‌ی که‌سانێکدا که سته‌میان له خۆیان کردبێت (به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه)، هه‌مووی تیا به‌رێت، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کردووه.
آية رقم 118
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به که‌سانێکی تر جگه له خۆتان متمانه مه‌که‌ن و نهێنی خۆتان لایان مه‌درکێنن، چونکه ئه‌وان کۆڵناده‌ن له دروستکردنی ته‌نگانه‌و گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازار‌و کێشه ببن، به‌ئاشکرا ڕق و کینه له ده‌م و دویاندا دیاره، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست له دوژمن جیابکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه‌کار.
آية رقم 119
ئاگاداربن! ئێوه ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێت و باوه‌ڕتان به‌هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانیش هه‌یه (به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان نیه)، کاتێکیش پێتان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین به‌ڵام کاتێک به ته‌نها ده‌بن، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوور و داخ له دڵن، پێیان بڵێ: ده‌ک بمرن له داخا، به‌ڕاستی خوا خۆی زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه و (چاکتان ده‌ناسێت).
آية رقم 120
ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌کتان تووش بوو، یان خێرێک ڕووی تێکردن، ئه‌وان پێی غه‌مبار ده‌بن و پێیان ناخۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بێت، ئه‌وان پێی دڵخۆش ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر خۆگر بن و پارێزکار بن، پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێکتان پێناگه‌یه‌نێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌وری پیلان و پلانیانی داوه‌و ئاگایه به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌کیان.
آية رقم 121
(لێره‌وه قورئان له غه‌زای ئوحود ده‌دوێت: یادی ئیمانداران بخه‌ره‌وه) کاتێک به‌یانی زوو له ماڵ ده‌رچوویت، شوێنی جه‌نگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد (تیر ئه‌ندازانی له‌سه‌ر گرده‌که دامهزراندو فه‌رمووی پێیان: ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین، یان شکستمان هێنا، ئێوه شوێنی خۆتان به‌جێ مه‌هێڵن) و شوێنی تریشی بۆ ئه‌وانی تر دیاری کرد، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ره، (بهگوفتارتان) زانایه (به بیر‌و بۆچوونتان)...
آية رقم 122
ئه‌وسا خه‌ریکبوو دوو ده‌سته له ئێوه په‌شیمان بنه‌وه‌و (له نیوه‌ی ڕێ بگه‌ڕێنه‌وه)، به‌ڵام خوا یارو یاوه‌ریان بوو (دڵیانی ده‌مه‌زراند له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رداری) ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن.
آية رقم 123
بێگومان خوا له غه‌زای به‌دردا سه‌رکه‌وتوی کردن، هه‌رچه‌نده ئێوه (له ژماره و چه‌کدا) لاواز‌و که‌م بوون، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بن.
آية رقم 124
(یادیان بهێنه) کاتێک به ئیماندارانت ده‌وت: ئایا ئه‌وه‌نده به‌س نیه که په‌روه‌ردگارتان به سێ هه‌زار فریشته کۆمه‌کتان بکات و دایانبه‌زێنێت؟!
آية رقم 125
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن هه‌ر ئێستا دێن بۆ لاتان و په‌روه‌ردگارتان پێنج هه‌زار فریشته‌ی نیشانه‌دارتان بۆ ڕه‌وانه ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌کیتان بکه‌ن.
آية رقم 126
جا ئه‌و (هاوکاری) فریشتانه له‌لایه‌ن خواوه ته‌نها مژده‌یه‌ک بوو بۆ ئێوه، تادڵه‌کانتان پێی دامه‌زراوتر بێت، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت.
آية رقم 127
(ئه‌و یاریده‌ی فریشتانه) له‌به‌رئه‌وه بوو که: لایه‌ک له هێزی کافره‌کان دابڕێت، تا سه‌رکوت و نابووتیان بکات و ئه‌وسا به نائومێدیی و خه‌جاڵه‌تییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
آية رقم 128
بێگومان تۆ هیچ شتێکت له کاروباری به‌نده‌کان به‌ده‌ست نیه (به‌ڵکو هه‌مووشت به‌ده‌ست خوا خۆیه‌تی) ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌ربگرێت، یان سزا‌و ئازاریان بدات، (سه‌ربه‌سته)، چونکه ئه‌وانه سته‌مکارن.
آية رقم 129
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوای گه‌وره خاوه‌نیانه، له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و (چاو پۆشی زۆره)، هه‌رکه‌سیش (شایسته‌ی سزابێت) سزای ده‌دات، خوای گه‌وره‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
آية رقم 130
(ئه‌م ئایه‌ته تێکهه‌ڵکێشی باسی غه‌زای ئوحود کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێت که ئه‌م ئاینه هه‌موو چه‌مکه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه، بۆیه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سو‌و به‌چه‌ند قات وچه‌ند به‌رامبه‌ر مه‌خۆن (ئه‌مه‌ش قۆناغێک بوو له حه‌رامکردنی یه‌کجاریی)، له خوا بترسن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.
آية رقم 131
ﯶﯷﯸﯹﯺ
ﯻ
(هه‌وڵبده‌ن) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی که ئاماده کراوه بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان.
آية رقم 132
ﯼﯽﯾﯿﰀ
ﰁ
گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت.
آية رقم 133
به‌په‌له بن و پێشبڕکێ بکه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێک که پاناییه‌که‌ی ئاسمان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌و ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران، (پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مه‌نزڵگای هه‌ندێ ده‌بینن وه‌کو چۆن ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بینن له دووره‌وه، فه‌رموویانه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ڕه‌نگه ئه‌وانه مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌ران بن، فه‌رمویه‌تی: نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌نزڵگای که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه، جا له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایدا زانراوه ئه‌ستێره‌ی چه‌نده گه‌وره گه‌وره هه‌یه که خۆر له‌ئاستیاندا زۆر بچوکه چ جای زه‌وی!!)
آية رقم 134
ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت.
آية رقم 135
ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن، له کاتێکدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه).
آية رقم 136
ئا ئه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن).
آية رقم 137
به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاسا‌و به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه.
آية رقم 138
ﮤﮥﮦﮧﮨﮩ
ﮪ
ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.
آية رقم 139
(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
آية رقم 140
ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.
آية رقم 141
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
بێگومان خوای په‌روه‌ردگار (تاقی کردنه‌وه پێش ده‌هێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاک و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.
آية رقم 142
یان واگومانتان ده‌برد (هه‌روا به‌ئاسانی) ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه؟! که هێشتا خوا (له جیهانی واقعدا) ده‌ریشی نه‌خستووه کامتان هه‌وڵ و کۆشش و جیهادی کردووه‌و کامتان خۆڕاگر‌و ئارامگر بووه...
آية رقم 143
له‌ڕاستیدا ئێوه ئاواتی مردنتان ده‌خواست پێش ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ن (ده‌تانوت: که‌ی جه‌نگ ده‌بێت تا شه‌هید ببین) خۆ له ڕاستیدا مه‌رگتان به‌چاوی خۆتان بینی له کاتێکدا ئێوه چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بوون.
آية رقم 144
(محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه.
آية رقم 145
هیچ که‌سێکیش نامرێت مه‌گه‌ر به‌ویستی خوا نه‌بێت، له کات و وه‌ختی دیاری کراودا (ئه‌مه‌ش خۆی هانده‌رێکه بۆ ئیماندار که له مه‌رگ نه‌ترسێت) جا ئه‌وه‌ی پاداشتی دنیای ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش قیامه‌تی ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، له داهاتویه‌کی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌ده‌ینه‌وه.
آية رقم 146
چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون که خواناس و پیاوچاکانی زۆر له‌گه‌ڵیدا بوون و دژ به دوژمنان جه‌نگاون، جا ئه‌وانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقه‌تی ڕووی تێنه‌کردوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تووشیان هاتووه له پێناو ڕێبازی خوادا، لاواز‌و بێ هێزو سه‌رشۆریش نه‌بوون بۆ دوژمنان، خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ئارامگر‌و خۆڕاگرانه‌ی خۆشده‌وێت.
آية رقم 147
ئه‌وکاته گوفتاریان ته‌نها ئه‌مه بووه که وتویانه: په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه، دامه‌زراومان بکه، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا.
آية رقم 148
ئه‌وسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبه‌خشین (به‌سه‌رکه‌وتن و پایه‌داریی) پاداشتی چاکی قیامه‌تیشی بۆ مسۆگه‌ر کردن و خوا ئه‌و چاکه‌کارانه‌ی خۆش ده‌وێت.
آية رقم 149
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وانه بن که کافر و بێ دینن، ئه‌وه به‌ره‌ودوا ده‌تانگێڕنه‌وه و پاشگه‌زتان ده‌که‌نه‌وه و له دین وه‌رتانده‌گێڕن، ئه‌وسا ئیتر به دۆڕاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
آية رقم 150
(دڵنیابن که خوانه‌ناسان یارو یاوه‌ری ئێوه نین) به‌ڵکو خوا یارو یاوه‌رتانه، بێگومان ئه‌و زاته چاکترین پشتیوان و یاریده‌ه‌رتانه.
آية رقم 151
(ئه‌ی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) که له‌مه‌ودوا ئێمه: ترس و بیم فڕێ ده‌ده‌ینه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه بێ ئه‌وه‌ی خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوه‌ڵگه‌ری)، ئه‌وانه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه که چه‌ند ناخۆش و خراپه جێگه‌ی سته‌مکاران.
آية رقم 152
سوێند بێت، خوا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر (له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئوحود)دا، هه‌ر به‌مۆڵه‌ت و یارمه‌تی ئه‌و، (دوژمنانتان) به‌گیر هێناو تێکتان شکاندن، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێک شت و یاخی بوون (له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌نگه‌رتان چۆڵ کرد) دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی نیشاندان که حه‌زتان لێده‌کرد، هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته، له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاته‌وه، سوێند بێت، به‌ڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆش‌بوو و خوا فه‌زڵ و ڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران.
آية رقم 153
ئیتر ئه‌وه‌بوو که (به‌گیرهاتن و کشانه‌وه و شپرزه و په‌رت و بڵاوبوون) خۆتان هه‌ڵده‌گێڕا به‌کێوی ئوحود و ده‌ورو به‌ریداو ئاوڕتان له که‌س نه‌ده‌دایه‌وه، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ریش به‌دواتاندا بانگی ده‌کردن له لاکه‌ی تره‌وه: (ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه و ڕامه‌که‌ن)، جا ئه‌وه‌بوو ئێوه خه‌م و خه‌فه‌تتان کرده دڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه (به نافه‌رمانیتان خوای گه‌وره‌ش) خه‌م و په‌ژاره‌ی کرده دڵی ئێوه‌وه (بهدهنگو باسی بریندار بوونی پێغه‌مبه‌رو شه‌هید بوونی) تاوه‌کو خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان چووه و ئه‌وه‌ش که خوا تووشی کردوون و به‌سه‌ری هێنان (دیاره هاوه‌ڵان پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆیان و له هه‌موو شت لاخۆشه‌ویستتر بووه) خواش ئاگاداره له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
پاشان، دوای ئه‌و غه‌م و په‌ژارایه ئارامیی و هێمنیی به‌سه‌ردا دابه‌زاندن که وه‌نه‌وزێک بوو ده‌سته‌یه‌کتانی داگرتبوو، ده‌سته‌یه‌کی تریش به‌ڕاستی خه‌می خۆیان بوو، گومانی ناڕه‌وایان ده‌برد به‌خوای گه‌وره به گومانی نه‌فامانه، ده‌یانوت: ئایا ئێمه له‌م کاره‌دا (له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن) هیچ شتێکمان هه‌یه؟! (ئه‌وپشتیوانه‌ی که‌خوا به‌ڵێنی پێدابووین بۆ نه‌هات؟!) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان هه‌موو شتێک به‌ده‌ست خوایه، ئه‌وانه هه‌ندێک شت ده‌شارنه‌وه له ده‌روونی خۆیاندا و بۆ تۆی ده‌رناخه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر (به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن ڕاست بوایه) ئێمه شتێکمان به‌ده‌ست بوایه ئالێره‌دا نه‌ده‌کوژراین!! پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆشتاندا بوونایه، ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه، ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان خوا ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات، ئه‌و خوایه‌ش زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
آية رقم 155
بێگومان ئه‌وانه‌ی پشتیان هه‌ڵکرد (له جه‌نگی ئوحود) له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردوو (ئۆردووی ئیمانداران و ئۆردووی بێ باوه‌ڕان)، ئه‌وانه ته‌نها شه‌یتان تووشی هه‌ڵه‌ی کردن له خشته‌ی بردن به‌هۆی هه‌ندێک گوناهه‌وه که ئه‌نجامیان دابوو، به‌ڕاستی خوا لێیان خۆش‌بوو چونکه بێگومان خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی بوان ناسێنێت).
آية رقم 156
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که بێ باوه‌ڕ بوون، له‌کاتی سه‌فه‌ر به‌سه‌ر زه‌ویدا، یاخود کاتی جه‌نگ، به‌برایانی (هاوبیریان) ده‌وت: ئه‌گه‌ر لای ئێمه بوونایه نه ده‌مردن، نه ده‌کوژران!! بۆ ئه‌وه‌ی خوا ئه‌وه بکاته خه‌فه‌ت و ناخۆشی له دڵیان‌دا، خۆ هه‌ر خوا ژیان به‌خشه و مرێنه‌ره، خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
آية رقم 157
خۆ ئه‌گه‌ر بکوژرێن له پێناوی خوادا یاخود بمرن، لێ‌خۆش بوون له‌لایه‌ن خواوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌حمه‌ت، چاکتره له‌وه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه.
آية رقم 158
سوێند بێت ئه‌گه‌ر بمرن یان بکوژرێن هه‌ر بۆ لای خوا کۆ ده‌کرێنه‌وه.
آية رقم 159
که‌وابوو (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه تۆ نه‌رم و هێمن بویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوویتایه، ئه‌وه هه‌موو له ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌کرد، که‌واته چاوپۆشیان لێبکه و لێیان ببوره‌و داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ بکه، له کار‌و پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکه، (دوای مه‌شوره‌ت و پرس و ڕا) ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن.
آية رقم 160
ئه‌گه‌ر خوا سه‌رکه‌وتنتان پێ ببه‌خشێت ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت سه‌رکه‌وێت به‌سه‌رتاندا، خۆ ئه‌گه‌ر پشتتان به‌ربدات، ئه‌وه کێ هه‌یه دوای ئه‌و کۆمه‌کتان بکات و سه‌رتان بخات، ده با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
آية رقم 161
(هه‌ندێک گومانیان برد که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دابه‌شکردنی ده‌سکه‌وتدا نادادیی ده‌کات) بێگومان بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که نادادی و خیانه‌ت بکات، هه‌ر که‌س ناحه‌قی و نادادی بکات له ڕۆژی قیامه‌تدا نادادیه‌که‌ی (یه‌خه‌ی پێ ده‌گرێت و) به‌کۆڵیه‌وه‌یه‌تی، له‌وه‌ودوا پاداشتی هه‌ر که‌سێک به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.
آية رقم 162
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی (به په‌رستن و چاکه‌کاری) شوێنی ڕه‌زامه‌ندیی خوا که‌وتبێت، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه (که به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه) شایسته‌ی خه‌شم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئه‌و جۆره که‌سانه دۆزه‌خه که سه‌رنجامێکی ناخۆشه.
آية رقم 163
هه‌ریه‌ک له‌و (دوو ده‌سته‌یه) پله‌و پایه‌ی خۆی هه‌یه لای خوا (له به‌هه‌شتی به‌ریندا یاخود له ناخی دۆزه‌خدا)، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
آية رقم 164
سوێند بێت بێگومان خوا منه‌تی ناوه‌ته سه‌ر ئیمانداران کاتێک پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ڕه‌وانه کردوون له خۆیان ئایه‌ته‌کانی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روونیان پاک و پوخت ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها فێری قورئان و داناییان ده‌کات، به‌ڕاستی پێشتر له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.
آية رقم 165
ئایا کاتێک به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان تووشهات (له جه‌نگی ئوحود)دا بۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه چی بوو؟ بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ (ئه‌ی بۆ له‌یادیان چوو، خۆ له‌جه‌نگی به‌دردا) به‌ڕاستی ئێوه دووئه‌وه‌نده‌تان به‌وان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئه‌و به‌ڵایه له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات (کاتێک نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌رتان کرد‌و ته‌ماعی دنیا له ده‌روونتاندا جووڵا) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، (به‌نده چاکه‌کانیشی کاتێک هه‌ڵه بکه‌ن تووشی به‌ڵایان ده‌کات)...
آية رقم 166
ئه‌وه‌ش که تووشتان بوو له ڕۆژی به‌یه‌ک گه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردووه‌که (له جه‌نگی ئوحود)دا ئه‌وه به فرمان و ویستی خوا بوو، تا ئیمانی باوه‌ڕداران ده‌ربخات...
آية رقم 167
دووڕوویی و ناله‌باریی دووڕووه‌کانیش ده‌ربخات، کاتێک پێیان وترا: وه‌رن بجه‌نگن له پێناوی خوادا، یان (هیچ نه‌بێت) به‌رگری له خۆتان و ماڵ و منداڵتان بکه‌ن، وتیان: ئه‌گه‌ر بمانزانیایه شه‌ڕو جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت ئه‌وه شوێنتان ده‌که‌وتین و ده‌جه‌نگاین، ئه‌وانه ئه‌و ڕۆژه له کوفره‌وه نزیکترن تا له ئیمان، به‌ده‌میان شتێک ده‌ڵێن که له دڵ و ده‌روونیاندا نییه، خوایش زانایه به‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه...
آية رقم 168
ئه‌وانه‌ی بۆی دانیشتن و (نه‌چوون بۆ جه‌نگ) به‌براکانی خۆیانیان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (واته شه‌هیده‌کان) به‌قسه‌ی ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ده‌ی که‌واته مردن له خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.
آية رقم 169
هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.
آية رقم 170
زۆر دڵخۆش و شادمانن به‌و به‌خشش و زیاده فه‌زڵه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، مژده‌ش ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی هێشتا به‌وان نه‌گه‌یشتوون و (شه‌هید نه‌بوون) که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت (له به‌جێ هێشتنی دنیا).
آية رقم 171
مژده ده‌ده‌ن به‌نازو نیعمه‌تانی تایبه‌تی و فه‌زڵ و ڕێزی بێ سنوور له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، به‌ڕاستی خوایش پاداشتی ئیمانداران زایه ناکات و (ره‌نج به‌خه‌سار نابن)...
آية رقم 172
ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) چوون، دوای ئه‌وه‌ی که تووشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کرد‌و پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه...
آية رقم 173
ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) پێیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس خۆیان بۆ ئێوه کۆ کردۆته‌وه و خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاس داوه، لێیان بترسن (خۆتان تووشی به‌ڵا مه‌که‌ن) به‌ڵام ئه‌وان (واته ئیمانداران به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه) باوه‌ڕیان زیاتر دامه‌زراو، وتیان: خوامان به‌سه که یاریده‌ده‌رو یارمه‌تیده‌رێکی چاکه.
آية رقم 174
ئه‌وسا ئیتر موسوڵمانان گه‌ڕانه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و نازو نیعمه‌تی خوایی دا، هیچ ناخۆشیه‌کیشیان بۆ پێش نه‌هات، چونکه شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتبوون و (هه‌ر ئه‌وه‌شیان مه‌به‌ست بوو)، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه.
آية رقم 175
ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها شه‌یتانه یاوه‌ره‌کانی خۆی ده‌ترسێنێت، ئێوه‌ی (ئیماندار) لێیان مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن (بێگومان ترسان له خوا ئاسووده‌یی و ئارامیی ده‌به‌خشێت به ئیماندار).
آية رقم 176
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانه‌ی که پێشبڕکێ ده‌که‌ن له بێ باوه‌ڕیدا خه‌مبارت نه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز هیچ زیانێک به‌خوا ناگه‌یه‌نن، خوا ده‌یه‌وێت هیچ به‌شێکیان له قیامه‌تدا پێ نه‌به‌خشێت، سزای سه‌خت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئاماده‌یه.
آية رقم 177
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕییان هه‌ڵبژارد له جیاتی ئیمان، بێ باوه‌ڕییان کڕی له‌جیاتی باوه‌ڕ، به‌هیچ جۆرێک زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نن به‌ڵکو سزای به‌ئێش چاوه‌ڕێیانه.
آية رقم 178
ئه‌وانه ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، وا گومان نه‌به‌ن که مۆڵه‌تمان داون و (نازو نیعمه‌تی دنیامان پێبه‌خشیوون) ئه‌وه خێره بۆیان، ئێمه ته‌نها بۆیه مۆڵه‌تیان ده‌ده‌ین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایه‌کی ڕیسواکه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
آية رقم 179
خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆز‌و نادڵسۆز، خه‌مخۆرو بێ باک تێکه‌ڵن)، هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقی کردنه‌وه و پێشهاته‌وه)، بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵکو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌کانی که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که بیه‌وێت (تا له هه‌ندێک نهێنی ئاگاداربن به‌و ڕاده‌یه‌ی که پێویسته)، جا باوه‌ڕ به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزکاری بکه‌ن و له خوا ترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه.
آية رقم 180
واگومان نه‌به‌ن ئه‌وانه‌ی که به‌خیلی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن، له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی به‌خشیوون، نابه‌خشن، کارێکی چاکه بۆیان، نه‌خێر ئه‌وه کارێکی خراپ و نادروسته بۆیان، چونکه ئه‌و شتانه‌ی که نه‌یانده‌به‌خشی له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌ست ده‌نێته بینیان و ده‌بنه کۆت له گه‌ردنیاندا، (بێگومان) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
آية رقم 181
سوێند بێت بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌و (جوله‌کانه‌ی) بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین!! ئێمه ئه‌و گوفتارانه یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها کوشتنی پێغه‌مبه‌ران به ده‌ستی ئه‌وان به ناحه‌ق، (له دۆزه‌خیشدا) پێیان ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئاگری سوتێنه‌ر...
آية رقم 182
ئه‌و سزایه له ده‌ره‌نجامی ده‌ست پێشخه‌ری خۆتاندایه، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک له به‌نده‌کان ناکات.
آية رقم 183
(ئه‌و جووله‌کانه‌ی) ده‌ڵێن: خوا په‌یمانی داوه به ئێمه که به هیچ پێغه‌مبه‌رێک باوه‌ڕ نه‌که‌ین تاقوربانیه‌کمان بۆ نه‌هێنێت و (نه‌یبینین) ئاگر ده‌یخوات و ده‌یسوتێنێت و له ناوی ده‌بات، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خۆ ژماره‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ر له پێش منه‌وه ڕه‌وانه‌کران بۆتان به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراوه و به‌و داخوازیه‌شه‌وه که‌وتتان، جا بۆ کوشتانن و (شه‌هیدتان کردن) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟!
آية رقم 184
خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان پێنه‌کردیت، ئه‌وه به‌ڕاستی زۆرێک له پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه هه‌رچه‌نده جۆره‌ها موعجیزه و نامه‌ی پڕ له ستایش و ئامۆژگاری و کتێبی ڕووناککه‌ره‌وه‌یان هێنابوو.
آية رقم 185
هه‌موو که‌سێک ده‌بێت بمرێت و مردن بچێژێت، ته‌نها له ڕۆژی قیامه‌تدا کرێ و پاداشتان به‌ته‌واوی پێ ده‌درێت (ده‌رئه‌نجامی کرده‌وه‌کانتان دێته‌وه ڕێتان) ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوور خرایه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و خرایه به‌هه‌شته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه، ژیانی دنیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره شتێکی تر نیه.
آية رقم 186
سوێند بێت بێگومان تاقی ده‌کرێنه‌وه له ماڵ و دارایی و خۆیشتاندا (زیان له ساماندا ده‌که‌ن، خۆتان توشی ناخۆشی و ئازار ده‌بن) هه‌روه‌ها سوێند بێت له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان و له موشریک و هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه ئازارێکی زۆر ده‌بیسن (ئه‌وه‌نده بوختان و قسه‌ی نابه‌جێتان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، وه‌ک ئازار به‌رگوێتان بکه‌وێت وایه)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن و له خوا بترسن (له سنوور ده‌رنه‌چن)، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌کاره په‌سه‌ندو کرده‌وه پایه‌داره‌کانه.
آية رقم 187
(یاد بێنه‌ره‌وه) کاتێک خوا په‌یمانی وه‌رگرت له‌وانه‌ی کتێبیان پێ به‌خشراوه که ڕوونی بکه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی و مه‌رامه‌کانی باس بکه‌ن و نه‌یشارنه‌وه، که‌چی خستیانه پشت خۆیان و به نرخێکی هه‌رزان فرۆشتیان (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش بێت، دینی بۆ بفرۆشی هه‌رزان فرۆشراوه و زه‌ره‌رێکی بێ سنووره) ئای که شتێکی بێ نرخیان کڕیوه و ده‌ستیان که‌وتووه.
آية رقم 188
وا گومان مه‌به به‌وانه‌ی دڵخۆشن به‌وه‌ی که هه‌یانه‌و حه‌زده‌که‌ن باس بکرێن و خه‌ڵکی سوپاسیان بکات له‌سه‌ر کار‌و چاکه‌یه‌ک که نه‌یانکردووه، ئه‌وه هه‌رگیز وامه‌زانه ئه‌وانه له ده‌ست سزا ڕزگاریان ده‌بێت، به‌ڵکو سزایه‌کی به ئێش چاوه‌ڕێیانه.
آية رقم 189
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
آية رقم 190
به‌ڕاستی له دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و له ئاڵ‌و گۆڕی شه‌و و ڕۆژدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانی ژیر و هۆشمه‌ند...
آية رقم 191
ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵه‌تێکدا یادی ئه‌وزاته فه‌رامۆش ناکه‌ن)، هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له دروست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌موو ورده‌کاریه‌ک، سه‌رنجی هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.
آية رقم 192
په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ هه‌رکه‌س بخه‌یته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه ئیتر شه‌رمه‌زارو ڕیسواو خه‌جاڵه‌تت کردووه، (جا بێگومان له‌وێ) سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه.
آية رقم 193
په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه، چاوپۆشی بکه له‌کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه.
آية رقم 194
په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌و به‌ڵێنانه‌شمان بۆ ئه‌نجام بده که له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به‌ئێمه‌ت داوه (که سه‌رکه‌وتنه له دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه له داهاتوودا) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت و ڕوو زه‌ردمان مه‌که، بێگومان تۆ به‌ڵێن شکێن نیت و به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته سه‌ر.
آية رقم 195
(کاتێک ئیمانداران به‌م شێوه‌یه نزایان کرد، که په‌روه‌ردگاری ئازیزیان فێریان ده‌کات) بێگومان ئه‌و زاته دوعاکانیان لێوه‌رده‌گرێت (به هاناو هاواریانه‌وه ده‌چێت بۆیه ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی من هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی هیچ کام له ئێوه به‌زایه ناده‌م، چ نێرینه و پیاوتان، چ مێینه و ئافره‌تتان (چونکه)هاوکاری یه‌کتر بوون (له چاکه‌و چاکه‌کاریدا)، جا ئه‌وانه‌ی کۆچیان کرد‌و له شوێنه‌واری خۆیان ده‌ربه‌ده‌رکران و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران له پێناوی مندا و جه‌نگان و شه‌هیدکران، به‌ڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی ده‌که‌م له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان و ده‌یانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاداشتێکه له لایه‌ن خواوه (پێشکه‌شیان ده‌کرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایه (بۆ تێکۆشه‌ران).
آية رقم 196
(ئه‌ی ئیماندار) هه‌رگیز هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن له وڵاتاندا تۆ له‌خشته نه‌بات.
آية رقم 197
(ئه‌وه هه‌رهه‌مووی) ڕابواردنێکی که‌مه (چونکه) له‌وه‌ودوا شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه، که ناخۆشترین جێگه و ڕێگه‌یه.
آية رقم 198
به‌ڵام ئه‌وانه که پارێزکارن و له سزای په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (جێگه و ڕێگه‌یان) باخه‌کانی به‌هه‌شته که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ل ژیانی هه‌مشه‌یی له‌وێدا، ئه‌و شوێنانه‌ش له‌لایه‌ن خواوه ئاماده‌کراوه، بۆ میوانداری هه‌میشه‌یی به‌خته‌وه‌ران، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وبه‌شه‌ی که لای خوایه چاکترو به‌نرختره بۆ چاکه‌کاران و خواناسان.
آية رقم 199
به‌ڕاستی هه‌ندێ که‌س هه‌ن له خاوه‌نانی کتێب که باوه‌ڕی به‌خوا پته‌و و دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها به‌و (قورئانه‌ش) که بۆ ئێوه ڕه‌وانه‌کراوه و به‌و کتێبانه‌ش بۆ خۆیان پێشتر ڕه‌وانه کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه ترسی خوایان له دڵدایه و مه‌به‌ستیانه خوا لێیان ڕازی بێت، ئایه‌ته‌کانی خوا به‌نرخێکی که‌م (یاخود به‌هیچ نرخێک) نافرۆشن، ئه‌وانه پاداشتی (ئیمان و باوه‌ڕی) خۆیان لای په‌روه‌ردگاریان وه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (تا به‌زوویی به‌خته‌وه‌ران بخاته به‌هه‌شته‌وه و ناپوخته‌کانیش له دۆزه‌خ توند بکات).
آية رقم 200
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن، نه‌به‌زن له خۆگری مانه‌وه‌تان له سه‌نگه‌ردا، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌بات و کۆششدا بن، له خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی (هه‌میشه‌یی) به‌ده‌ست بهێنن.
تقدم القراءة