ترجمة سورة البلد

Burhan Muhammad - Kurdish translation
ترجمة معاني سورة البلد باللغة الكردية من كتاب Burhan Muhammad - Kurdish translation .


سوێندم به‌م شاره (واته شاری مه‌ککه‌).

له کاتێکدا تۆ نیشته‌جێی تیایدا.

سوێند به باوک و ڕۆڵه‌که‌ی.

(سوێند به‌وانه‌) به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان دروست کردووه و به‌رده‌وام له ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی و کێشه و ناخۆشیدا..

ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت که هه‌رگیز که‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نابێت؟

(زۆرجار) ده‌ڵێت: من پاره‌ی زۆرم له ناوداوه‌!! من ماڵی زۆرم خه‌رج کردووه‌!!

ئایا وا ده‌زانێت که‌س ئاگاداری نیه‌و نه‌یبینیووه (که ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له کوێوه په‌یداکردووه و له چیدا خه‌رجی کردووه‌؟! ‎).

ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه‌؟ (‎چاو: زۆر گرنگتره له دوو ده‌زگای کامێرای ئه‌له‌کترۆنی خودکار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا هه‌زاران وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌گرێت و ده‌ینێرێت بۆ مێشک، ئه‌ویش هه‌ندێکی هه‌ڵده‌گرێت).

هه‌روه‌ها زمان و دوو لێوه‌شمان پێ نه‌به‌خشیووه‌؟

ئایا به منداڵی ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شیر له مه‌مکه‌کانی دایکی بخوات؟، له گه‌وره‌یشدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشک بێت له شوێنکه‌وتنی ڕێبازی ڕاست، یان چه‌وت؟!

که‌چی (زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌) نه‌یتوانی به‌سه‌ر کۆسپ و له‌په‌ره‌کاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سه‌رفه‌رزای بگرێته‌به‌ر.

جا تۆ ‎چووزانی ئه‌و کۆسپ و له‌مپه‌رانه کامه‌ن؟!...

ئازاد؛ ردنی به‌نده و کۆیله‌یه (یان ئازادکردنی گه‌ردنی خۆیه‌تی له گوناهو یاخی بوون و سه‌رکه‌شی).

یاخود خۆراک به‌خشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی هه‌بێت.

به‌تایبه‌تی به‌و هه‌یتوه‌ی که خزمایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا.

یان به هه‌ژارێک که له هه‌ژاریدا له‌سه‌ر خاک دانیشێت، یان په‌ککه‌وته و که‌فته‌کارێک.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئاده‌میزاد ده‌بێت له‌وانه‌بێت که باوه‌ڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر خۆگری و ئارامگری و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانی.

(ئه‌وانه‌ی به‌و سیفه‌ته جوانانه خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه‌) ئه‌وانه ده‌سته‌ی ڕاست و (ده‌سته‌ی به‌خته‌وه‌رانن‎).

ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه‌، ئه‌وانه ده‌سته‌ی خوارو چه‌پ و چه‌وت و ناله‌باران، ده‌سته‌ی نه‌گبه‌ت و سه‌رلێشیواوه‌کانن.

ئه‌وانه ده‌رگا و قاپیه‌کانی دۆزه‌خ له‌سه‌ریان داخراوه و هیچ هیوایه‌کی ڕزگارییان نیه‌.
Icon