ترجمة سورة الشمس

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الشمس باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بەخۆر وڕووناکیەکەی
وە سوێند بەمانگ کەدوا بەدوای ئەو ھەڵبێت
وە سوێند بە ڕۆژ کاتێك کەخۆر دەردەخات
وە سوێند بەشەو کەخۆر دادەپۆشێت
وە سوێند بە ئاسمان وبەوەی دروستیكردووە
وە سوێند بە زەوی وئەوەی ڕای خستووە
وە سوێند بە نەفسی ئادەمی وئەو زاتەیشی کە ڕێك وپێك بەدیھێناوە
ئەمجا ڕێگای چەوت وخراپ وچاك وخواپەرستیشی پیشاندا
(سوێند بە ھەموو ئەوانە) بەڕاستی ڕزگاری بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی پاك کردەوە
بێگومان نا ئومێد بوو ئەو کەسەی کە نەفسی خۆی(بە گوناە) وون وتاوانبار کرد
بڕوای نەھێنا ھۆزی سەمود بەھۆی سەرکەشییانەوە
کاتێك کە خراپترینیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی حوشترەکە)
ئەمجا پێغەمبەرەکەی خوا (صاڵح علیە السلام) پێی ووتن: واز بھێنن لەم حوشتری خوایە ونۆرە ئاوەکەی
کەچی بڕوایان پێ نەکرد وحوشترەکەیان سەر بڕی، ئەمجا پەروەردگاری ئەوان سزای ڕشت بەسەریاندا بەھۆی گوناھەکانیانەوە وتەختی کردن
وە(خوا) ناترسێت لە پاشەڕۆژی ئەم (تۆڵە لێ سەندنەیان)
Icon