ترجمة سورة الفجر

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الفجر باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بە بەرەبەیان
وە بە دە شەوی سەرەتای مانگی(ذی الحجە)
وە بەتاك و بەجووت
وە بەشەوگار کاتێك کە تێدەپەڕێت
ئایا ئەمانەی کە سوێندیان پێ خورا شایستەی سوێند پێ خواردن نین لای کەسانی تێگەیشتوو
ئایا نابینیت کە پەروەردگاری تۆ چی کرد بە گەلی عاد
وە بەھۆزی ئیرەم ؟ خاوەنی پایە (و دەسەڵات)
کە وێنەیان دروست نەکرابوو لە ھەموو ووڵاتدا
وە(چی کرد) بە گەلی سەموود ئەوانەی کە(شاخی) بەردیان دەتاشیی لە شیوو دۆڵەکاندا
وە فیرعەونی خاوەن سنگی زۆر(وەك ئەھرامەکان، کە وەك سنگ چوون بە زەویدا)
ئەوانەی کە یاخی بوون لە وڵاتدا
وە زۆریان خراپە تێداکرد
ئەمجا پەروەردگاری تۆ دایگرتن بە قامچی سزا
بەڕاستی پەروەردگاری تۆ لە کەمینی ستەمكاراندایە
جا کاتێك کە خوا ئادەمی تاقی کردەوە وڕێزی گرت ونازو نیعمەتی بەسەردا ڕشت، ئەوە دەڵێ پەروەردگارم ڕێزی گرتووم
وە ئەگەر تاقیكردەوە وڕۆزی کەم پێدا، ئەوسا دەڵێ پەروەردگارم ڕیسوای کردووم
نا، وانیە (کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە) بەڵکو ئێوە ڕێزی ھەتیوان ناگرن
وە ھانی یەکتری نادەن لەسەر خواردەمەنی دان(وبەخێو کردنی) ھەژاران
(بەڵکو سەرەڕای ئەمەش بەشە) میراتی(بەشداران) ھەمووی(بە ھەڵپە) دەخۆن
وە ماڵ وسامانتان خۆش دەوێت بە خۆش ویستنێکی زۆر
نابێ وا بکەن ! کاتێك کەزەوی بە توندی درا بەیەکدا وپارە پارە کرا
(لەڕۆژی دواییدا) پەروەردگارت دێت ( بۆ لێپرسینەوەی خەڵکی، ھاتنێك شیاوی زاتی خۆی بێت، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە چۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە فریشتەکانیش پۆل پۆل دێن
وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ دەھێنرێت و(نزیك دەكرێتەوە لە دۆزەخیەكان) لەو ڕۆژەدا ئینسان(کردەوەی خۆی) بیر دەکەوێتەوە، بەڵام ئەو بیرکەوتنەوەیە چ سوودێك بەو دەگەیەنێت؟
(ئەمجا بە داخەوە) دەڵێ خۆزگە لە دونیادا کاری چاکەم پێش بخستایە بۆ ئەم ژیانەم
ئەمجا لەو ڕۆژەدا کەس سزای کەس نادات وەکو سزای خوا
وە کەس کەلەپچەی کەس ناکات وەکو کەلەپچە کردنی خوا (بۆ بێ باوەڕان)
(لەو ڕۆژەدا بە خوا پەرست دەووترێت ) ئەی نەفسی بە ئارام
بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگاری خۆت بە ڕەزامەندی ولێ ڕازی بوون
ئەمجا بچۆرە ناو بەندە چاکەکانی من
و بچۆرە ناو بەھەشتی منەوە
Icon