ترجمة سورة التكوير

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة التكوير باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

کاتێك کە ڕۆژ پێچرایەوە و(ڕووناکی نەما)
وە دەمێك کە ئەستێرەکان ھەڵ وەرین وکەوتنە خوارەوە ( تاریك بوون)
وە کاتێك کە کێوەکان خرانەڕێ (واتە لە شوێنی خۆیان خزێندران)
وە کاتێك کە وشترە ئاوسەکان وازیان لێ ھێنرا
وە کاتێك کە جانەوەران کۆکرانەوە
وە دەمێك کە دەریاکان ھەڵگیرسێنران (تێکەڵ کران)
وە ساتێك کە ھەموو گیانێك جووتکرایەوە (لەگەڵ لاشەدا)
وە کاتێك پرسیارکرا لە کچانی زیندە بە چاڵ
کە بەچ گوناھێك کوژران
وە کاتێك کەنامەی(کردەوە) بڵاوکرایەوە و(دابەشکرا)
وە دەمێك کە ئاسمان داماڵێنراو پێچرایەوە
وە کاتێك کە دۆزەخ ھەڵگیرسێنرا
وە ساتێك کە بەھەشت نزیك خرایەوە
ئەوکاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کەچی ئامادە کردوە (بۆ خۆی لە چاکە وخراپە)
سوێند بەو(ئەستێرە گەڕۆکانەی) دەگەڕێنەوە
بەو ئەستێرانەی کە پەنا دەگرن ودیار نامێنن
وە بەشەو کەتاریك دەبێت
وە بە بەیانی کە ھەناسە دەدات
بێگومان ئەو قورئانە گوفتاری ڕەوانەکراوێکی پایە بەرزە (کە فریشتەی وەحیە)
بەھێزە، لای خاوەنی عەرش(لای خوای گەورە)، وخاوەنی پلە وپایەیە
قسە ڕەوایە لەناو فریشتەدا ودەست پاکە
ھاوڕێکەتان(کە موحەممەدە ﷺ) شێت نیە (وەك ئێوە دەڵێن)
سوێند بەخوا بێگومان(ئەو) (فریشتەی وەحی) دیوە لە ئاسۆی ڕووندا
وە ئەو ڕژد وچرووك نیە لەگەیاندنی وەحی وپەیامەکەیدا
وە ئەو(قورئانە) قسەی شەیتانی دەرکراو لە بەزەیی خوا نیە (وەك ئێوە دەڵێن)
ئەوە بۆ کوێ دەڕۆن
ئەو قورئانە تەنھا ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان
بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت بەڕێی ڕاستدا بڕۆن لە ئێوە
ئێوە ئارەزووی(ڕێی ڕاست) ناکەن مەگەر کاتێك کە پەروەردگاری ھەمووان بیەوێت وە ناچارتان بکات پێی
Icon