ترجمة معاني سورة مريم باللغة الكردية من كتاب Burhan Muhammad - Kurdish translation
ﰡ
آية رقم 1
ﭑ
ﭒ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
آية رقم 2
ﭓﭔﭕﭖﭗ
ﭘ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئه‌م باسه) باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته، ده‌رباره‌ی به‌نده‌ی خۆی زه‌که‌ریا.
آية رقم 3
ﭙﭚﭛﭜﭝ
ﭞ
کاتێک له (په‌رستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به‌په‌نهانی.
آية رقم 4
وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نا‌ئومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه).
آية رقم 5
به‌ڕاستی من له‌وه ترساوه‌م که خزم و خوێشان عه‌شره‌ت دوای مردنم سه‌گه‌ردان بن، (چونکه که‌سێکی وایان تیادا به‌دی ناکه‌م که شایسته‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت بێت، خۆت ده‌زانیت) خێزانکه‌شم منداڵی نابێت، بۆیه داواکارم له له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه.
آية رقم 6
تا میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و نه‌وه‌ی یه‌عقوب وه‌رربگرێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارا بیکه به‌که‌سێکی وا، که‌تۆش و به‌نده چاکه‌کانیشت لێی ڕازی بن (ئه‌وه‌نده چاکه‌کارو چاکه‌خوازو دیندار بێت).
آية رقم 7
خوای گه‌وره نزاکه‌ی گیراکردو فه‌رمووی: ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه.
آية رقم 8
زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا به چ شێوه‌یه‌ک کوڕم پێ ده‌به‌خشیت، له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌شم منداڵی نابێت و منیش گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وپه‌ڕی پیری و په‌ککه‌وته‌یی (به‌ڵام هه‌موو شت لای تۆ ئاسانه).
آية رقم 9
وتی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕیاری داوه و فه‌رمووشیه‌تی ئه‌وکاره لای من زۆر ئاسانه، به‌ڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وه‌نه‌بێت شتێکت بوو بیت (نه ناوت هه‌بووه نه بوون)...
آية رقم 10
زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم پێ ببه‌خشه تا‌دڵنیابم، که ئه‌و مژده‌یه هاتۆته‌دی، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌و به‌ڵگه‌ت ئه‌وه‌یه (له‌سه‌ر بوونی ئه‌و کوڕه) که تۆ نا‌توانیت سێ شه‌وی ته‌واو (به ڕۆژه‌کانیه‌وه) قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌یت!
آية رقم 11
(ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) له په‌رستگاکه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئاماژه‌ی بۆ کردن (که له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن.
آية رقم 12
(پاشان که یه‌حیا گه‌وره بوو فه‌رمانمان پێدا) ئه‌ی یه‌حیا کتێبی (ته‌ورات) به‌توندی بگره‌و پابه‌ندی به‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، توانای جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستمان پێبه‌خشی، به دادوه‌رێکی ڕێک و پێک کێشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرد.
آية رقم 13
یه‌حیا دڵ و ده‌روونێکی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و پاک و خاوێنی هه‌بوو که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێمان به‌خشیبوو و ئه‌و زۆر خواناس و پارێزگار بوو.
آية رقم 14
ﭢﭣﭤﭥﭦﭧ
ﭨ
هه‌روه‌ها چاک ڕه‌فتارو جوان ڕه‌فتار بوو له‌گه‌ڵ باوک و دایکیدا، وه‌نه‌بێت ئه‌و که‌سێکی دڵره‌ق و یاخی و ناله‌بار بوو بێت.
آية رقم 15
درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بیت له ڕۆژه‌دا که له دایک بوو و له‌و ڕۆژه‌دا که وه‌فات ده‌کات، له‌و ڕۆژه‌شدا که هه‌ڵده‌ستێت و زیندوو ده‌بێته‌وه.
آية رقم 16
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بکه، کاتێک که‌نارگیری کرد له که‌سوکاری و شوێنێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقد‌س) هه‌ڵبژارد (بۆ خواپه‌رستی).
آية رقم 17
ئینجا له‌نێوان خۆی و ئه‌واندا په‌رده‌یه‌کی ڕایه‌ڵ کرد (تادوور له‌خه‌ڵکی به‌سۆزه‌وه خواپه‌رستی بکات) ئێمه‌ش جوبرهئیلی فریشته‌مان نارد بۆ لای، وه‌کو به‌شه‌رێکی ته‌واو (خۆی خسته به‌رچاوی).
آية رقم 18
مه‌ریه‌م وتی: به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم به خوای میهره‌بان له تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی به ته‌قواو له‌خواترس بیت.
آية رقم 19
جوبره‌ئیل وتی: (مه‌ترسه) دڵنیابه من ته‌نها نێردراوی په‌روه‌ردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببه‌خشم.
آية رقم 20
مه‌ریه‌م وتی: جا چۆن من منداڵم ده‌بێت، له‌کاتێکدا هیچ به‌شه‌رێک توخنم نه‌که‌وتووه و داوێن پیسیش نه‌بووم.
آية رقم 21
جوبره‌ئیل وتی: ئه‌و قسانه‌ی تۆ ڕاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری په‌روه‌ردگاره و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکاره لای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و منداڵه بهێنمه کایه‌وه)، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئیتر ئه‌و کاره‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕاوه‌ته‌وه.
آية رقم 22
ﯜﯝﯞﯟﯠﯡ
ﯢ
ده‌ستبه‌جێ مه‌ریه‌م سکی پڕ بوو، (به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه) به‌ره‌و شوێنێکی دوور ڕۆیشت.
آية رقم 23
ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قه‌دی دارخورمایه‌ک، (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه) ده‌یوت: پێش ئه‌م حاڵته بمردمایه‌و وه‌ک شتێکی بێ نرخ فه‌رامۆش بکرامایه.
آية رقم 24
(ئه‌و منداڵه‌ی که له داوێنی به‌ربۆوه) له ژێریه‌وه (بانگی کرد‌و وتی: دایه گیان) خه‌فه‌ت مه‌خۆ، ئه‌وه‌ته په‌روه‌ردگارت به به‌رده‌متدا جۆگه‌له‌یه‌کی جاری کردووه.
آية رقم 25
ئه‌و دارخورمایه‌ش (که پاڵت پێوه‌داوه) که‌مێک ڕایوه‌شێنه خورمای گه‌ییوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت.
آية رقم 26
ئینجا له‌و خورمایه بخۆ، له‌و ئاوه‌یش بخۆره‌وه، خه‌میشت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکت له خه‌ڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئه‌وه به ئیشاره‌ت تێی بگه‌یه‌نه پێی بڵێ: به‌ڕاستی من بڕیارمداوه و نه‌زرم کردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهره‌بانم، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ من هه‌رگیز قسه له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکه‌م.
آية رقم 27
ئه‌وسا مه‌ریه‌م منداڵی نازداری خۆی له باوه‌ش گرت و بردی بۆ لای خزم و که‌س و کاری (هه‌موو به‌سه‌رسامیه‌وه) وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی کارێکی ناله‌بارو ئابڕووبه‌رت ئه‌نجامداوه.
آية رقم 28
ئه‌ی خوشکی هاروون (له‌به‌ر ته‌قواو خواناسی ئه‌و ناز ناوه‌یان پێدابوو) تۆ نه باوکت که‌سێکی خراپ و (شه‌رواڵ پیس بووه) نه دایکیشت ئافره‌تێکی داوێن پیس!!
آية رقم 29
(مه‌ریه‌میش هیچی نه‌گوت) به‌ڵکو ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری کرد (تا له‌و بپرسن)، هه‌موو (به سه‌رسامیه‌وه) وتیان: چۆن قسه له‌گه‌ڵ منداڵی ناو بێشکه‌دا ده‌کرێت.
آية رقم 30
(ئینجا منداڵی ساوا هاته گفت و به‌ده‌نگه ناسکه‌که‌ی) وتی: به‌ڕاستی من به‌نده‌ی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ به‌خشیووم و کردوومی به پێغه‌مبه‌ری خۆی.
آية رقم 31
منی موباره‌ک و پیرۆزیش کردووه له هه‌ر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم که نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له زه‌کاتدانیش درێغی نه‌که‌م هه‌تا له ژیاندا هه‌م.
آية رقم 32
ﮞﮟﮠﮡﮢﮣ
ﮤ
(هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێداوم که) چاک ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایکم دا و نه‌یکردووم به‌که‌سێکی زۆرداو به‌دره‌فتار..
آية رقم 33
سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌دایک بووم و ئه ڕۆژه‌ش که ده‌مرم، ئه‌و ڕۆژه‌ش که زیندوو ده‌کرێمه‌وه.
آية رقم 34
ئا ئه‌وه‌یه عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی، که ئه‌وانه (واته جووه‌کان) گومان به‌ده‌وریدا دروست ده‌که‌ن (گاوران، به‌کوڕی خوا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن).
آية رقم 35
بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گه‌وره، که‌س بکاته ڕۆڵه‌ی خۆی (چونکه پێوستی پێی نیه) پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌وه، کاتێک هه‌رشتێک بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت که فه‌رمان بدات و بڵێت: ببه، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.
آية رقم 36
به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه، که‌وابوو بیپه‌رستن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).
آية رقم 37
(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌دا) ئینجا یه‌کسه‌ر گرۆو ده‌سته‌کان له نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ په‌یدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن و (بڕوا به‌و ڕاستیانه ناکه‌ن) کاتێک قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت و دیمه‌نی سامناک و به‌سه‌رهاتی گه‌وره ده‌بینن (که ئێسته به‌دووری ده‌زانن).
آية رقم 38
ئه‌و ڕۆژه‌ی (که ئه‌و خوانه‌ناسانه) ئاماده ده‌کرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سه‌یره!) ئای که چه‌نده ده‌زگای بیستن و بینینیان به‌هێزه، به‌ڵام سته‌مکاران ئه‌مڕۆ له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژین.
آية رقم 39
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، سته‌مکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و په‌شیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه له غه‌فڵه‌تدان و باواڕ ناهێنن.
آية رقم 40
به‌ڕاستی سه‌ره‌نجام هه‌رئێمه ده‌بینه‌وه خاوه‌ن و میراتگری سه‌ر زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له سه‌ریه‌تی و بۆ لای ئێمه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه.
آية رقم 41
هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی (گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی) ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ڕاستگۆ بوو، له پێغه‌مبه‌رانیش بوو.
آية رقم 42
کاتێک به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم! ئه‌وه تۆ بۆچی شتێک ده‌په‌رستیت که نه‌گوێ بیسته، نه‌که‌س به‌رچاو ڕوون و ڕۆشنبیر ده‌کات، نه هیچ سوودێکت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
آية رقم 43
ئه‌ی باوکی به‌نرخم! به‌ڕاستی ئه‌و زانستی و زانیاریه‌ی که بۆ من هاتووه، (ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای به‌دیهێنه‌ری ئه‌م جیهانه) بێگومان بۆ تۆ نه‌هاتووه، که‌واته په‌یڕه‌وی من بکه ڕێنمووییت ده‌که‌م بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
آية رقم 44
ئه‌ی باوکی ئازیزم! شه‌یتان مه‌په‌رسته، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان یاخی یه له خوای میهره‌بان و سه‌رکه‌شیی کردووه.
آية رقم 45
ئه‌ی باوکی به‌رێزم! به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه یه‌خه‌ت پێ بگرێت، ئه‌وکاته ئیتر ده‌بیته یارو یاوه‌رو پشتتگیری شه‌یتان.
آية رقم 46
(باوکی ئیبراهیم به‌سه‌غڵه‌تیه‌وه) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده) له خواکانی من بێزاری، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکه‌ن و) بێگومان به‌رد بارانت ده‌که‌م، بڕۆ، ون به له‌به‌رچاوم هه‌ر نه‌تبینمه‌وه.
آية رقم 47
ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم) له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوو‌ن و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته زۆر منی خۆش ده‌وێت و ڕێزی بۆ داناوم.
آية رقم 48
وا من دوور ده‌که‌ومه‌وه و که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه و له‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نا‌ئومێد و ڕه‌نجه‌ڕۆم نه‌کات و دوعا‌و نزا‌و په‌رستنم لێ وه‌ربگرێت.
آية رقم 49
جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور که‌وته‌وه له‌و خه‌ڵکه گومڕایه و له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئێمه ئیسحاقمان پێبه‌خشی و به ئیسحاقیش، یه‌عقوبمان به‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانیشمان کرده پێغه‌مبه‌ر.
آية رقم 50
ئێمه له ڕه‌حم و به‌خشنده‌یی خۆشمان هه‌موویانمان به‌هره‌وه‌ر کرد‌و ئێمه زمانی خه‌ڵکی دیندارمان هێناوه‌ته گۆ که (هه‌تا دنیا دنیایه) باسی ئه‌وانه به‌چاکی و پاکی و بڵندی بکه‌ن.
آية رقم 51
یادی موساش باس بکه له قورئاندا، به‌ڕاستی ئه‌ویش که‌سێکی هه‌ڵبژارده و دڵسۆز‌و پێغه‌مبه‌ر فرستاده بوو.
آية رقم 52
له‌لای ڕاستی کێوی - طور - ه‌وه بانگمان لێ کرد، له‌کاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خسته‌وه.
آية رقم 53
هه‌روه‌ها به‌ره‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆمان هاروونی برایمان کرده پێغه‌مبه‌ر و (هاوکار) بۆی.
آية رقم 54
ئیسماعیل یش باس بکه له قورئاندا، به ڕاستی ئه‌و له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا بوو.
آية رقم 55
(ئیسماعیل) هه‌میسشه‌و به‌رده‌وام، فه‌رمانی ده‌دا به خێزانی و خزمانی، که نوێژه‌کانیان (به ڕێک و پێکی و له کاتی خۆیدا) ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ئه‌و لای په‌روه‌ردگاری شیایسته‌ی ڕێز‌و ڕه‌زامه‌ندی بوو.
آية رقم 56
هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی ئیدریس بکه، چونکه ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو..
آية رقم 57
ﮂﮃﮄ
ﮅ
بۆیه ڕێزی زۆرمان لێگرت و پایه‌دارو به‌رزو بڵندمان کرد له جێگه و ڕێگه‌ی تایبه‌تدا.
آية رقم 58
ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوای گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێغه‌مبه‌ران، له نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح‌دا سوارمان کردن و له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب و له‌وانه‌ی که هیدایه‌تمان داون و هه‌ڵمان بژاردوون، ئه‌وانه، هه‌رکاتێک ئایه‌ته‌کانی خوای میهره‌بانیان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، به په‌له سوژده ده‌به‌ن و ئه‌سرین له دیده‌یان ده‌بارێت، (له سۆز‌و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریان دڵانی پڕ له نوورو ئیمانیان ده‌کوڵێت) و ده‌گرین.
آية رقم 59
له دوای ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێ‌نشین، که نوێژه‌کانیان به‌زایه دا‌و شوێنی ئاره‌زووه‌کانی نه‌فسیان که‌وتن، ئه‌وانه تووشی گومڕای و سه‌رگه‌ردانی و سزا ده‌بن (له دنیا‌و قیامه‌تدا).
آية رقم 60
جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
آية رقم 61
ئه‌و به‌هه‌شته پڕ له باخه چڕانه‌ی که خوای میهره‌بان به‌ڵێنی به به‌نده‌کانی داوه له جیهانی شاراوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا، به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێته دی.
آية رقم 62
ئه‌وسا له‌وێ هیچ گوفتارێکی نابه‌جێ نابیسن، جگه له سڵاو کردن و (گوفتاری خۆش و به‌جێ) نه‌بێت، له به‌یانیان و ئێواراندا (له هه‌موو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش و به‌تام) بۆیان ئاماده‌یه.
آية رقم 63
ئه‌و به‌هه‌شت و شوێنه خۆشه، به‌و به‌ندانه‌مان ده‌به‌خشین و ده‌یانکه‌ینه خاوه‌نی، که خواناس و پارێزکارن.
آية رقم 64
(ماوه‌یه‌ک وه‌حی وه‌ستا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له فریشته جوبرهئیلی پرسی، خوای گه‌وره‌ش له قورئاندا وه‌ڵامی دایه‌وه): ئێمه ته‌نها به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت نه‌بێت دانابه‌زین، هه‌رچی داهاتوو ڕابوردوومان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه، بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه، وه‌نه‌بێت په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ شتێک فه‌رامۆش بکات.
آية رقم 65
ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، که‌واته، هه‌ر ئه‌و بپهرسته و زۆر به‌رده‌وام و خۆگربه له په‌رستنیدا، ئایا که‌س شک ده‌به‌یت هاوناوی ئه‌و و هاوتای ئه‌و بێت؟ (خاوه‌نی سیفه‌تی به‌رزو بڵندو پیرۆز بێت وه‌ک ئه‌و؟!).
آية رقم 66
ئاده‌میزادی (بێ باوه‌ڕ) ده‌ڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر له ئاینده‌دا زیندوو ده‌کرێمه‌وه؟!.
آية رقم 67
باشه ئاخر ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه یاد ناکات به‌ڕاستی ئێمه پێشتر ڕدوستمان کرد، هه‌ر هیچ نه‌بوو؟
آية رقم 68
سوێند به په‌روه‌ردگارت خوانه‌ناسان و شه‌یتانه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه، پاشان هه‌موویان به ده‌وری دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین و (ده‌یانخه‌ینه ناوی).
آية رقم 69
له‌وه‌ودوا له هه‌ر گرۆ و ده‌سته‌یه‌ک، ئه‌وانه ده‌رده‌کێشین که زۆر یاخی بوون له خوای میهره‌بان (دژایه‌تی دین و به‌رنامه‌که‌یان ده‌کرد).
آية رقم 70
پاشان زۆرچاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌کێ له‌وانه له‌پێشترو شایسته‌تره به‌وه‌ی که زوو بخرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه (تا ببرژێت تیایدا).
آية رقم 71
ئێوه (خه‌ڵکینه) که‌ستان نی یه تێپه‌ڕ نه‌کات به‌سه‌ر دۆزه‌خدا، (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، کافران بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناوی) ئه‌م پێشهاته بڕیاردراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت.
آية رقم 72
له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون، سته‌مکارانیش له‌ناو دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین.
آية رقم 73
کاتێک ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا به ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: باشه کام له‌و دوو ده‌سته‌یه، جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش و ژیانی پڕ عه‌یش و نۆشی بۆ لواوه!! (نه‌فامان پێوه‌ریان ژیانی دنیای ته‌مه‌ن کۆتایه).
آية رقم 74
چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوداوه، که‌لوپه‌ل و ناوماڵیان له‌مان چاکتر بووه، سیما‌و قیافه‌شیان له‌مان ڕێک‌و پێکتر بووه (کوان؟... له کوێن؟... بۆ دیار نین؟...).
آية رقم 75
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ) بڵێ: ئه‌وه‌ی له گومڕایی دایه باهه‌رخوای میهره‌بان ته‌مه‌نی درێژ‌و ماڵ و سامان و دنیای پێ ببه‌خشێت (به‌چی ده‌چێت، بۆ کوێی ده‌بات، ئه‌په‌ڕی ئه‌وه‌یه) هه‌تا کاتێک ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌بینن که‌لێیان ده‌کرێت، یان سزا‌و ئازاری دنیایه، یان به‌رپابوونی قیامه‌ته، جا خوانه‌ناسان له‌ئاینده‌دا ده‌زانن کێ جێگه و ڕێگه‌ی ناخۆشه‌و کێ له‌شکرو سه‌ربازانی لاوازه.
آية رقم 76
(له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر خوا زیاتر هیداتیان ده‌دات، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت باشترین سه‌ره‌نجامیشه.
آية رقم 77
ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ت بینیووه، که باوه‌ڕی به‌ئایات و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نیه‌و ده‌ڵێت: سوێند به خوا من سامان و کوڕ‌و نه‌وه‌م پێ ده‌درێت!
آية رقم 78
باشه، ئاخۆ (ئه‌و به‌نده یاخیه) به‌نهێنی و شاراوه‌کانی زانیووه، یاخود به‌ڵێنی وه‌رگرتووه له خوای میهره‌بان (که دنیا به دڵی ئه‌و بێت؟!).
آية رقم 79
نه‌خێر، وانی یه (به‌دڵی ئه‌و نابێت) ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێت له ئایینده‌دا تۆماری ده‌که‌ین له‌سه‌ری و سزای دوور و درێژی بۆ ساز ده‌که‌ین.
آية رقم 80
ﭭﭮﭯﭰﭱ
ﭲ
بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت: به‌میراتی لێی ده‌سێنینه‌وه، به‌ته‌نهاش دێته لامان (بۆ لێپرسینه‌وه).
آية رقم 81
ئه‌و بێ باوه‌ڕانه له‌جیاتی خوا جۆره‌ها شتی تریان کردۆته خوای خۆیان تا پایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتیان (به‌خه‌یاڵی خۆیان) ده‌ست بکه‌وێت.
آية رقم 82
نه‌خێر، وانی یه (خه‌یاڵیان خاوه)، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان ده‌یپه‌رستن، (له ڕۆژی قیامه‌تدا) باواڕیان به‌په‌رستنی ئه‌وان نیه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، (به‌ڵکو به سه‌ختی) دژایه‌تیان ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه.
آية رقم 83
ئایا نا‌بینیت به‌ڕاستی ئێمه چۆن شه‌یتانه‌کان ده‌نێرینه سه‌ر خوانه‌ناسان، به‌گه‌رمی هانیان ده‌ده‌ن بۆ تاوان و گوناهو خراپه.
آية رقم 84
(ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌له‌یان لێ مه‌که، چونکه بێگومان ئێمه به‌وردی هه‌ر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یان به‌ژماره تۆمار ده‌که‌ین.
آية رقم 85
ﮗﮘﮙﮚﮛﮜ
ﮝ
ڕۆژێک دێت ئێمه ده‌سته ده‌سته خواناس و پارێزکاران بۆ لای خوای میهره‌بان به ڕێ ده‌که‌ین (تا به‌دیداری شادببن و بیانخاته به‌هه‌شته‌وه).
آية رقم 86
ﮞﮟﮠﮡﮢ
ﮣ
تاوانبار‌و گوناهکارانیش به‌په‌له‌و به‌تینویه‌تی ڕابێچ ده‌که‌ین بۆ ناو دۆزه‌خ.
آية رقم 87
ئه‌وانه خاوه‌نی تکا نین و که‌س تکایان بۆ ناکات، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که له‌کاتی خۆیدا خوای میهره‌بان به‌ڵێنی پێداوه که تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.
آية رقم 88
ﮮﮯﮰﮱ
ﯓ
(جووله‌که و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌یانوت: خوای میهره‌بان ڕۆڵه و نه‌وه‌ی بۆ خۆی داناوه!!
آية رقم 89
ﯔﯕﯖﯗ
ﯘ
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو ده‌که‌ن و گوفتارێکی ناشایسه و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڵێن.
آية رقم 90
خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیه، له‌ت و په‌ت ببێت، زه‌وی خه‌ریکه شه‌ق به‌رێت و ڕؤبچێت، کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و ورد و خاش ببن.
آية رقم 91
ﯣﯤﯥﯦ
ﯧ
کاتێک که نه‌فامان بوونی ڕۆڵه و نه‌وه‌یان دایه پاڵ خوای میهره‌بان.
آية رقم 92
ﯨﯩﯪﯫﯬﯭ
ﯮ
له‌کاتیکدا بۆ خوای میهره‌بان نه‌هاتووه و ڕه‌وا نیه که نه‌وه بۆ خۆی بڕیار بدات.
آية رقم 93
هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که به‌نده‌ی ملکه‌چی خوای میهره‌بان نه‌بێت.
آية رقم 94
ﯺﯻﯼﯽ
ﯾ
سوێند به‌خوا بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون (که‌سی لێ ون نابێت)، هه‌ر هه‌موویان ڕۆژی قیامه‌ت دێنه پێشه‌وه، بۆ لای به تاک و ته‌نها (بێ پاسه‌وان و بێ که‌س).
آية رقم 95
ﯿﰀﰁﰂﰃ
ﰄ
یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وخه‌ڵکه به تاک و ته‌نهای دێت ئاماده ده‌کرێت له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له دادوه‌ری خوادا.
آية رقم 96
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، له ئاینده‌دا خوای میهره‌بان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزی (تایبه‌تیان) بۆ ئاماده ده‌کات، (هه‌روه‌ها له لایه‌ن فریشته‌کان و ئیمانداران و نیشته‌جێکانی به‌هه‌شته‌وه) خۆشه‌ویست و ڕێزدارن.
آية رقم 97
جا بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ئاسان کردووه و هه‌ر به‌زمانی تۆ ڕه‌وانه‌مان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ی پێ بده‌یت به‌پارێزکارو خواناسه‌کان، هه‌روه‌ها که‌سانی سه‌رسه‌خت و که‌لله‌ڕه‌قی پێ بترسێنێت.
آية رقم 98
ئێمه چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوبردووه، ئایا هه‌ست ده‌که‌یت که یه‌کێ له‌وانه مابێت، یان سرته‌یه‌ک، چرپه‌یه‌ک، مشه‌یه‌کیان، لێوه بێت؟!
تقدم القراءة