ترجمة معاني سورة الطور باللغة الكردية من كتاب Burhan Muhammad - Kurdish translation
ﰡ
آية رقم 1
ﮞ
ﮟ
سوێند به‌کێوی _ طور _ (که‌خوای گه‌وره‌گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موسادا له نزیکی ئه‌نجامدا).
آية رقم 2
ﮠﮡ
ﮢ
سوێند به‌کتێبی نوسراو که (لوح المحفوظه).
آية رقم 3
ﮣﮤﮥ
ﮦ
که‌له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌نگی گرنگدایه
آية رقم 4
ﮧﮨ
ﮩ
: سوێند _ به‌که‌عبه_ که‌هه‌میشه ئاوه‌دانه به نوێژكه‌ران، وه (ئه‌وانه‌ی بۆ حه‌ج و عه‌مره‌ده‌چن) هه‌روه‌ها (بیت المعمور) شوێنێکه له‌ئاسمانی حه‌وته‌م که‌دیاریکراوه بۆ خواپه‌رستی فریشته‌کان هه‌روه‌ک چۆن که‌عبه پیرۆزه لای ئیمانداران، (له‌فه‌رموده‌یه‌کی ڕاست و دروستدا ئاماژه‌ی بۆ کراوه).
آية رقم 5
ﮪﮫ
ﮬ
هه‌روه‌ها سوێند به‌سه‌قفی به‌رزو بڵند (که‌ئاسمان ده‌گرێته‌وه، خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت سه‌رنجمان ڕاکێشێت بۆ لای).
آية رقم 6
ﮭﮮ
ﮯ
سوێند به‌ده‌ریای پڕ له‌ئاو یان ده‌ریای داگیرساو (که‌قیامه‌ت داده‌گرسێت و ده‌ته‌قێته‌وه).
آية رقم 7
ﮰﮱﯓﯔ
ﯕ
(په‌روه‌ردگاری مه‌زن سوێند به‌و هه‌موو شتانه‌ده‌خوات، ئینجا ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی سزا‌و ئازاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر پێش دێت.
آية رقم 8
ﯖﯗﯘﯙ
ﯚ
که‌سیش ناتوانێت به‌ری بگرێت و ده‌ستی پێوه بنێت و نه‌هێڵێت.
آية رقم 9
ﯛﯜﯝﯞ
ﯟ
ئه‌و ڕۆژه ئه‌ستێره وهه‌سه‌ره‌کانی ئاسمان هه‌موو به‌یه‌کدا ده‌ده‌ن، (خوای گه‌وره‌تێکیان ده‌دات وهه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێت)
آية رقم 10
ﯠﯡﯢ
ﯣ
کێوه‌کانیش له‌جێی خۆیان ده‌جوڵێن و ده‌ڕۆن، (وه‌ک خۆری، وه‌ک هه‌ور، زه‌ویان پێ ته‌خت ده‌کرێت).
آية رقم 11
ﯤﯥﯦ
ﯧ
که‌واته واوه‌یلا و هاوار بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌حه‌ق و ڕاستی نه‌کرد و به‌درۆیان ده‌زانی له‌و ڕۆژه‌دا.
آية رقم 12
ﯨﯩﯪﯫﯬ
ﯭ
ئه‌وانه‌ی که‌رۆچووه و گاڵته ده‌که‌ن به‌ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر و قورئان.
آية رقم 13
ﯮﯯﯰﯱﯲﯳ
ﯴ
رۆژێک دێت به‌توندی پاڵیان پێوه ده‌نرێت بۆ ناو دۆزه‌خ (ده‌نگ له‌سینه‌وه‌یانه‌وه دێت ئه‌وه‌نده‌پاڵه‌که تونده).
آية رقم 14
ﯵﯶﯷﯸﯹﯺ
ﯻ
پێیان ده‌وترێت ئه‌مه‌ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه‌یه که‌کاتی خۆی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌گاڵته‌تان گرتبوو
آية رقم 15
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
باشه، ئه‌مه‌جادووه‌نیشانتان ده‌درێت یان ئێوه ڕاستی نابینن؟!
آية رقم 16
ده‌بێت بچنه‌ناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕاده‌گرن یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان هه‌ر ده‌درێته‌وه که‌ده‌تانکرد.
آية رقم 17
ﭦﭧﭨﭩﭪ
ﭫ
له‌ولاشه‌وه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌له‌دنیادا خواناس و دینداربوون، له‌باخه‌کانی به‌هه‌شت و ناز و نیعمه‌تدا، ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
آية رقم 18
زۆر که‌یف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن به‌و به‌خششانه‌ی که په‌روه‌ردگاریان پێی به‌خشیون، هه‌ر په‌روه‌ردیگاریشیان له‌سزاو تاڵاوی دۆزه‌خ پاڕاستونی.
آية رقم 19
ﭵﭶﭷﭸﭹﭺ
ﭻ
پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێت له‌پاداشتی کرده‌وه‌ی چاک و ڕێک و پێکتاندا
آية رقم 20
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت) پاڵیان داوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌رازاوه‌کان، که‌به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمه هاوسه‌رانی حۆری چاوگه‌شه‌مان لێ ماره‌کردوون
آية رقم 21
جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و نه‌وه‌کانیشیان به‌ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان که‌وتوون، ئه‌وانه‌له‌به‌هه‌شتدا پێک شاد ده‌که‌ینه‌وه (تا کامه‌رانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌پله‌ی به‌رزیان ده‌ستکه‌وتووه‌دایان به‌زێنین بۆ پله‌ی نزمتر، چونکه‌ئێمه پاداشتی کرده‌وه‌ی که‌س که‌م ناکه‌ینه‌وه (ئه‌گه‌ر زیادی نه‌که‌ین) له‌هه‌مان کاتدا هه‌رکه‌سه‌بارمته‌ی کرده‌وه‌ی خۆیه‌تی
آية رقم 22
ﮚﮛﮜﮝﮞ
ﮟ
به‌رده‌وام حه‌زیان له‌هه‌ر میوه و گۆشتێک بێت پێشکه‌شیان ده‌که‌ین
آية رقم 23
به‌دڵ خۆشیه‌وه له‌کاسی تایبه‌تیدا شه‌راب ده‌نۆشن، جار جار بۆ خۆشی له‌یه‌کتری ده‌سێنن، دوور له‌ره‌فتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یه‌کتر
آية رقم 24
هه‌روه‌ها منداڵانی جوان و ئێسک سووک به‌ده‌وریاندا دێن و خزمه‌تیان ده‌که‌ن ده‌ڵێی مرواری پاک و بێگه‌ردن
آية رقم 25
ﯓﯔﯕﯖﯗ
ﯘ
(جا دوای ئه‌و عه‌یش و نۆش و که‌یف و ئاهه‌نگه) ڕووده‌که‌نه‌یه‌کترو ده‌سته‌ده‌سته‌له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه، پرسیار له‌رابوردوی یه‌کتر ده‌که‌ن (دیاره هه‌رکه‌سه‌له‌و به‌یه‌کگه‌یشتنانه‌دا به‌شێک له‌سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوه‌ڵ و میوانی ده‌دات، له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستدا، که‌به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو تۆمارکراوه)
آية رقم 26
سه‌ره‌نجام هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڕاستی (کارێکی چاکمان ده‌کرد سوپاس بۆ خوا) چونکه‌کاتی خۆی که‌له‌ناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌تمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌به‌زه‌ییش بووین له‌ناویاندا و مه‌به‌ستمان بوو ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه خواناس بن
آية رقم 27
ﯡﯢﯣﯤﯥﯦ
ﯧ
به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌خوای میهره‌بانیش لای ڕه‌حمه‌تی لێ کردینه‌وه و منه‌تباری کردین و له‌سزای دۆزه‌خی پڕئێش پاڕاستینی
آية رقم 28
به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی هاناو هاوارمان هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بردو ده‌مانپه‌رست، چونکه‌بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌خوایه‌کی چاکه‌خوازو میهره‌بان و دلۆڤانه
آية رقم 29
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاری ئه‌وخه‌ڵکه بکه، چونکه‌به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه‌نه‌فاڵچیت، نه‌شێتی
آية رقم 30
خوانه‌ناس و دڵڕه‌قه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌شاعیرێکه و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌که‌ین!!
آية رقم 31
ﰄﰅﰆﰇﰈﰉ
ﰊ
پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێم (بزانین سه‌رئه‌نجام کێ سه‌رده‌که‌وێت، کێ سه‌رفرازه؟)
آية رقم 32
ئایا پیاوه ژیره‌کانیان پێیان ده‌ڵێت: ئه‌و قسه‌ناڕه‌وایانه بکه‌ن، نه‌خێر ئه‌مانه‌هه‌ر خۆیان که‌سانێکی سته‌مکارن؟
آية رقم 33
یان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌و دایڕشتووه، نه‌خێر ئه‌وانه، هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕیان نیه (ئه‌گینا چۆن وا ده‌ڵێن).
آية رقم 34
ﭣﭤﭥﭦﭧﭨ
ﭩ
(ده‌ی که‌واته‌خۆ ئه‌وانیش قسه‌زان و لێزانن) ده‌با فه‌رمایشتێکی ئاوا وه‌ک ئه‌م قورئانه‌بهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
آية رقم 35
ئایا ئه‌وانه‌به‌بێ هیچ شتێک، هیچ هۆیه‌ک، هاتوونه‌ته‌کایه‌وه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟!
آية رقم 36
یان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌هه‌ر دڵنیا نابن
آية رقم 37
یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته؟! یان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان بێ سنووره؟ (تا ئاوا بوێرن له‌خوا یاخی بن؟)
آية رقم 38
یان ئه‌وانه‌په‌یژه‌یان هه‌یه‌و پیایدا سه‌رده‌که‌ون، تا گوێ له‌نهێنیه‌کانی ئاسمان بگرن؟! ده‌با گوێگره‌کانیان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا په‌یدا بکه‌ن (ئه‌وسا مله‌جه‌ڕی بکه‌ن).
آية رقم 39
ﮏﮐﮑﮒﮓ
ﮔ
ئایا ئه‌وه‌ڕاسته‌که‌کچان، نه‌وه‌ی خوابن و کوڕانیش نه‌وه‌ی ئێوه؟! (به‌مه‌رجێک خۆیان له‌کچان بێزاربوون، به‌ڵام بۆ خوا به‌ره‌وایان بینیوه؟!).
آية رقم 40
یان ئه‌وه‌یه داوای کرێ و پاره‌یان لێ ده‌که‌یت، تا بارێکی گران بده‌ی به‌کۆڵیانداو پێیان هه‌ڵنه‌سوڕێت!!
آية رقم 41
ﮝﮞﮟﮠﮡ
ﮢ
یان ئه‌وه‌یه که‌نهێنی و شاراوه‌کان لای ئه‌وانه‌و، ئه‌وان یاداشتی خه‌ڵکی ده‌نووسن، (یان ئه‌وان بڕیاری به‌سه‌رهاته‌کان ده‌ده‌ن)؟!
آية رقم 42
یان ئه‌وانه‌ده‌یانه‌وێت پیلان و ته‌ڵه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ن (دژی پێغه‌مبه‌ر و ئیمانداران، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) ئه‌وانه‌ی که‌کافروخوانه‌ناسن هه‌ر خۆیان که‌وتوونه‌ته‌ناو پیلانه‌وه و بون به‌ته‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه، پیلانه‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا شکاوه‌ته‌وه.
آية رقم 43
یان ئه‌وانه‌وابیرده‌که‌نه‌وه که‌خوایه‌کی تریان جگه‌له (الله) هه‌یه؟! پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا (له‌بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان)، له‌و شتانه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ بۆ خوا.
آية رقم 44
خۆ ئه‌گه‌ر (له‌ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان خوای گه‌وره‌سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئه‌ستێره‌یه‌کیان) تێ بگرێت و ڕوو به‌زه‌وی دابه‌زێت ئه‌و نه‌فامانه‌ده‌ڵێن: هیچ نیه!! په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ک!!
آية رقم 45
وازیان لێ بهێنه هه‌تا به‌و ڕۆژه ده‌گه‌ن که‌تایدا تیاده‌چن و لاڵ و پاڵ ده‌که‌ون
آية رقم 46
ئه‌و ڕۆژه ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان به‌هیچ جۆرێک فریایان ناکه‌وێت و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز نابن
آية رقم 47
بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که‌جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (هه‌ست به‌ده‌ستی قه‌ده‌ر ناکه‌ن له‌رووداوه‌کاندا)
آية رقم 48
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) خۆگربه له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، دڵنیابه که‌تۆ له‌ژێر چاودێری ئێمه‌دایت، هه‌روه‌ها ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارت بكه‌کاتێک که‌به‌ره‌به‌یان هه‌ڵده‌سێت
آية رقم 49
ﰋﰌﰍﰎﰏ
ﰐ
له‌شه‌وگاریشدا هه‌ر بیپه‌رسته و ستایشی بکه، هه‌روه‌ها کاتێک ئه‌ستێره‌کان ون ده‌بن له‌چاو دیار نامێنن
تقدم القراءة