ترجمة سورة البلد

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة البلد باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بەم شارە (کە مەککەیە)
وە تۆ لەو شارەدا نیشتەجێی (کە ئازاردانی تۆی تێدا ڕەوا دراوە)
وە سوێند بە باوك (باوکە ئادەم) وئەوەی کە لێی کەوتۆتەوە
سوێند بەخوا بەڕاستی ئادەمیمان دروست کردووە ھەمیشە لەڕەنج وکێشە وناڕەحەتیدایە
ئایا وا دەزانێت کە کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نیە
(بەفیزەوە) دەڵێ ماڵی زۆرم لەناو داوە وبەخشیووە
ئایا وا دەزانێت کە کەس نەیبینیوە
ئایا دوو چاومان نەداوەتێ
وە زمانێك ودوو لێومان پێ نەداوە؟
وە ڕێی چاك وخراپمان نیشان نەداوە
کەچی ھێشتا (زۆرێك لە خەڵکی) پەلاماری پلەی سەختی نەداوە
تۆ چوزانیت پلەی سەخت کامەیە
ئازاد کردنی کۆیلەیە
و ناندانە لەڕۆژی گرانی وبرسێتیدا
بەھەتیوی خزم
یا بە ھەژاری خاکە سەر (کەفتەکار)
سەرەڕای ئەمانەش لەو کەسانە بێ کە بڕوایان ھێنابێت، وە ئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە ئارامگرتن، وئامۆژگاری یەکتریان کردبێت بە بەزەیی ومیھرەبانی
ئەوانە ھاوەڵانی دەستی ڕاستن
وە ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بە موعجیزە ونیشانەکانی ئێمە ئەوانە ھاوەڵانی دەستی چەپن
دایگرتوون ئاگری دەرگا داخراو
Icon