ترجمة سورة الإنفطار

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الإنفطار باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

کاتێك کە ئاسمان لەت بوو
وەدەمێك کە ئەستێرەکان(کەوتنە خوارەوە) بە پەرش وبڵاوی
وە ساتێك کە دەریاکان تێکەڵ کران
وە ساتێك کە گۆڕەکان ژێرە وژوور کران واتە (مردووەکان ھاتنە دەرەوە)
ئەو کاتە ھەموو کەسێك دەزانێت کە چی لەپێشەوە ناردوەو(چیشی) دوا خستوە (بۆ خۆی)
ئەی ئینسان چی تۆی خەلەَتاندووە بە پەروەردگاری بەڕێز وگەورەت (وا لێی یاخی بوویت)
ئەو(پەروەردگارەی) کە دروستی کردوویت وڕێکی خستوویت وجیای کردویتەوە (لە گیان لەبەرانی تر)
لە ھەر وێنەیەکدا کە خۆی ویستبێتی یەکی خستوویت
وانیە (کە تێی گەیشتوویت) بەڵکو (ڕۆژی) پاداشت بەدرۆ دەزانن
بێگومان چەند چاودێرێکتان بەسەرەوەیە
کە بەڕێز ونووسەرن
ھەرچی بکەن دەیزانن
بەڕاستی چاکەکاران لەناو ناز ونیعمەتدان
بێگومان بەدکاران لە دۆزەخان
لە ڕۆژی پاداشتدا دەچنە ناویەوە
وە ئەوان لێی دەرناچن
تۆ چووزانیت کە ڕۆژی پاداشت چیە
دووبارە چووزانیت ڕۆژی پاداشت چیە
ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ھیچی بەدەست نیە بۆ ھیچ کەس، وە فەرمان لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ خوایە
Icon