ترجمة سورة القيامة

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة القيامة باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت
وە سوێند دەخۆم بە نەفسی لۆمەکەر (لەسەر خراپە)
ئایا مرۆڤ وا دەزانێت کە ئێسقانە (ڕزیوەکانی) کۆ ناکەینەوە
بەڵێ: بە تواناین لە سەر ڕێك خستنەوەی (نەقشی) سەر پەنجەکانی
بەڵکو ئینسان دەیەوێت تا لە ژیان دایە ھەر تاوان وخراپە بکات
دەپرسێ: کەی ڕۆژی دوایی دێت ؟
کاتێ: کە چاو ئەبڵەق بوو ؟
وە مانگ گیرا وتاریك بوو
وە ڕۆژ ومانگ کۆ کرانەوە
ئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: لە کوێوە ھەڵبێین لە (سزای خوا)
نەخێر ھیچ پەناگەیەك نیە
لەو ڕۆژەدا ئارامگا ھەر لای پەروەردگاری تۆیە
لەو ڕۆژەدا ئادەمیی ھەواڵی پێدەدرێت لەوەی کە پێشی خستووە ودوای خستووە (لە چاکە وخراپە)
بەڵکو ئادەمی ئاگادارە بەحاڵی خۆی
با بڕوبیانووی زۆریش بھێنێتەوە
زمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی تیدا بکەیت
بە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی
ئەمجا کاتێ کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە
لە پاشان دڵنیابە ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە
(زیندوو کردنەوە ھەر دەبێت) بەڵکو ئێوە ھەر دونیاتان خۆش دەوێت
گوێ بە ڕۆژی دوایی نادەن!
زۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەشاوەن
تەماشای پەروەردگاریان دەکەن
وە زۆر ڕوخساریش لەو ڕۆژەدا گرژ وتاڵن
دەزانن کە سزای پشت شکێن دەدرێن
نەخێر (ئاوا ناچێتە سەر بۆتان، جا پەشیمان ببنەوە!) چونکە کاتێك کە گیان گەیشتە گەرو (لەکاتی کێشانیدا)
ئەوسا (ھەندێك لەوانەی کە بەدەوریدان) دەڵێن: کەسێك نیە چارەسەری بکات وفریای بکەوێت؟
(ئەو کەسەی گیانی دەکێشرێت) دڵنیایە ئەوەی (تووشی بووە مردن و) جیابوونەوەیە
وە قاچ ولوولاقی بەیەکدا ئاڵا
ڕاپێچکردن لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارتە
جا (کافر) نەبڕوای ھێناو نە نوێژی کرد
بەڵکو ئاینی بەدرۆ دەزانی وپشتی تێ دەکرد
لە پاشان بە کەشخە وفیزەوە گەڕایەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵی
تیاچوون بۆ تۆ (ئەی ئادەمی بێ بڕوا)، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ
دووبارە تیاچوون بۆ تۆ، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ
ئایا مرۆڤ وا دادەنێت کە ھەروا بەرەڵا دەکرێت (وپشت گوێ دەخرێت)
ئایا ئەو دڵۆپە ئاوێك نەبوو لەتۆو کە دەڕژێنرایە (منداڵدانەوە)؟!
لە پاشان بوو بە پارچە خوێنێك، ئەمجا دروستیكرد وڕێکی خست
ئەمجا لەو تۆوە دوو جۆری دروستكرد نێر و مێ
ئایا ئەو زاتە توانای نیە بەسەر ئەوەدا کە مردووان زیندوو بکاتەوە
Icon