ترجمة سورة البروج

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة البروج باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بە ئاسمانی خاوەن بورجەکان
وە بەو ڕۆژەی کە بەڵێنی پێدراوە
وە بەھەموو بینەرو بینراوێك(یا شایەت وشایەتی لەسەر دراو یا ڕۆژی ھەینی وڕۆژی عەرەفە)
بەکوشت چن خاوەن چاڵەکان (لە غەمەکان)
ئەو ئاگرەی خاوەن سووتەمەنی (و بڵێسەیە)
کاتێک کە ئەوان دانیشتبوون بەدەوری (ئاگرەکە) دا
وە ئەوان سەیری ئەوەیان دەکرد کە دەیان کرد بە بڕوادارەکان
وە ئەم سزایەش ھەر لەبەر ئەوە دەدران کە بڕوایان ھێنابوو بەخوای بەدەسەڵاتی سوپاسکراو
ئەوخودایەی کە موڵکی ئاسمانەکان وزەویی بۆ ئەوە، وە خوا ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا
بەڕاستی ئەوانەی کە ئازاری پیاو وژنە بڕوادارەکانیان داو لەپاشان پەشیمان نەبوونەوە، ئەوە بۆ ئەوان ھەیە سزای دۆزەخ، وە سزای(ئاگری) سوتێنەر
بێگومان ئەوانەی بڕوایان ھێناو کردەوە چاکەکانیان کرد، بۆ ئەوان ھەیە بەھەشتانێك کە جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات بەژێریاندا، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە
بەڕاستی دەست وەشاندنی پەروەردگاری تۆ زۆر سەختە
بێگومان ھەر ئەوە کە لەسەرەتاوە(مرۆڤ) دروست دەکات و(دوای مردنیش) زیندووی دەکاتەوە
وە ھەر ئەوە لێبووردە ومیھرەبان
خاوەنی عەرش وبەرزو پایەدار
ھەرچیەکی بیەوێت دەیکات
ئایا پێت گەیشتووە باس وبەسەرھاتی لەشکرەکانی
فیرعەون وسەموود
بەڵکو ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون ھەمیشە لە بە درۆ زانینی (قورئان) دان
وە خواش(بە دەسەڵات و زانینی) لە پشتیانەوە دەوری داون
بەڵکو ئەوەی(کە بەدرۆی دەزانن) قورئانێکی گەورە وبەڕێزە
لە لـەوحێـکی پـارێزراو دایە (کە پێی دەوترێت لوح المحفوظ)
Icon