ترجمة سورة الذاريات

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الذاريات باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بەو بایانەی کە زۆر شت پرژو بڵاودەکەنەوە بە بڵاوکردنەوە
ئەمجا سوێند بەو ھەورانەی کە ھەڵگری بارانن
ئەمجا سوێند بەو کەشتیانەی کە بەئاسانی دەگەڕێن (لە ناو دەریادا)
ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کار دابەشکەرن
بێگومان ھەر بەڵێنێك کە پێتان دەدرێ ڕاستە
وە بەڕاستی (ڕۆژی) پاداشت وتۆڵە ڕوودەدات
وەسوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگای زۆر (خاوەن جوانی وڕێك وپێکی)
بێگومان ئێوە لەقسە وگوفتاری جیاوازدان
ئەو کەسە لادەدرێت لەئیمان کەلادراوە (چونکە خۆی گومڕایە)
دەک بەکوشت چن ئەو درۆزنانە(و نەفرەتیان لێ بێت)
ئەوانە کەسانێکن لەگێژاوی نەزانیدا بێ ئاگان (لەھەموو شت)
(بەگاڵتەوە) دەپرسن کەی ڕۆژی دوایی دێت
ڕۆژێك (سزا دەدرێن) کەئەوان بەئاگری دۆزەخ دەسوتێنرێن
(پێیان دەووترێت) سزاکەتان بچەژن، ئەمە ئەو (سزایە) (بەگاڵتەوە) بە پەلە داواتان دەکرد
بێگومان پارێزکاران و لەخواترسان وان لە باخات وکەناری سەرچەشمەی ڕەواندا
ئەوەی خوا پێی داوون وەریدەگرن (چونکە) بێگومان ئەوان لەوەو پێش چاکەکار بوون
ئەوانە کەمێك لەشەودا دەخەوتن (ئەوی تری شەو نوێژیان دەکرد)
وە لەبەرەبەیاناندا داوای لێخۆشبوونیان دەکرد
وە لە ماڵ و داراییاندا بۆ (ھەژاری) داواکەر وداوانەکەر مافی خۆیان ھەبوو
وەلەزەویدا بەڵگە ونیشانە ھەیە بۆ باوەڕداران
وە لەخودی خۆشتاندا (بەڵگەی زۆر ھەیە) دەی ئایا بۆ وورد نابنەوە وسەرنج نادەن
وە ڕزق وڕۆزی ئێوە و ئەو بەڵێنانەی پێتان دەدرێت لەئاسمانە
جا سوێند بەپەوەردگاری ئاسمان وزەوی بێگومان ئەوە(ی باسکرا) ھەق وڕاستە بەوێنەی ئەو قسانەی خۆتان دەیکەن
ئایا پێت گەشتووە بەسەر ھاتی میوانە ڕێزدارەکانی ئیبراھیم
کاتێ چوونە لای ئیبراھیم و ووتیان سڵاو (ئەویش) ووتی سڵاو لەخۆتان (ئێوە) کەسانێکی نەناسراوون
جا خێرا چوو بۆلای خێزانەکەی ئەمجا گوێرەکەیەکی قەڵەوی (بەبرژاوی بۆ) ھێنان
وەنزیکی کردەوە لێیان (بەڵام نەیان خوارد) ووتی ئەوە ناخۆن؟
ئەوسا لێیان ترسا ووتیان مەترسە (ئێمە نێردراوی خواین) وە مزگێنیان پێ دا بەکوڕێکی دانا (کەئیسحاقە)
جاژنەکەی قریوەیەکی کرد وھات وە دای بەڕوومەتی خۆیدا (وەك باووی ژنان) وە ووتی پیرەژنێکی نەزۆك (چۆن منداڵی دەبێت)
(فریشتەکان) ووتیان پەروەردگارت وای فەرمووە بێگومان ھەر خوا کار بەجێ وزانایە
(ئیبراھیم) ووتی: چیتان پێ سپێردراوە ئەی نێرراوانی خوا
ووتیان بێگومان ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی تاوانباران
بۆ ئەوەی ببارێنین بە سەریاندا بەرد لە گڵی سورەوە کراوی
نیشانە کراو لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ لە سنوور دەرچوان
ئەمجا ھەرچی بوو لەو (شارەی لوط) دا لە بڕواداران دەرمان کردن
وە نەماندی تێیدا بێجگە لەیەك ماڵی موسڵمان نەبێت (ئەویش ماڵی لوط بوو)
وەپەند ونیشانەیەکمان تێدا بەجێ ھێشت بۆ ئەوانەی کە لە سزای بە ئازار دەترسن
ھەروەھا لەبەسەر ھاتی موسادا (چەند بەڵگە وپەند ھەیە) کاتێك کەناردمان بۆ لای فیرعەون بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە
فیرعەونیش ڕوی وەرگێڕا وسەرپێچی کرد بەھۆی دەسەڵاتەکەیەوە وە ووتی: (موسا) جادووگـەرە یان شێتە
ئێمەش خۆی ولەشکرەکەیمان گرت وفڕێمان دانە ناو دەریاوە کە ئەو شیاوی لۆمە کردن بوو
وە لەگەلی عاددا بەڵگەو پەند ھەیە، کاتێ کە ناردمانە سەریان بای (گەرمی توندی) بێ خێر
بەسەر ھەر شتێکدا بڕۆیشتایە وازی لێ نەدەھێنا ھەتا وەك ڕزیوی لێ ئەکرد
وە لە گەلی سەموددا (پەند وئامۆژگاری ھەیە) کاتێك کە پێیان ووترا ڕابوێرن تا کاتی خۆی دێت
جا ئەوان سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەردگاریان، ئەمجا ھەورە بروسکە لێیدان لەکاتێکدا ئەوان (تیاچوونی خۆیانیان) بەچاو دەبینی
ئیتر نەیانتوانی ھەستنەوە وە سەرکەوتوویش نەبوون
وە گەلی نووحیش لەپێش ئەماندا بوو کە بەڕاستی گەلێکی بەدکارو لەسنوور دەرچوو بوون
وە ئاسمانمان بەھێز وتوانایەکی گەورە دروست کردووە وە ئێمە بەڕاستی فراوانکەری (ئاسمانین) بە بەردەوامی
وە زەویمان ڕاخستووە ئای چ ڕاخەرێکی چاکین ئێمە
وە لە ھەموو شتێك جووتێك (نێر و مێ) مان دروست کردووە، بۆ ئەوەی بیربکەنەوە وپەندی لێ وەربگرن
ئەمجا بەپەلە بەرەو لای خوا بڕۆن بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە
وە لەگەڵ خوادا پەرستراوی تر دامەنێن، بەڕاستی من لەلایەن خواوە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە
ھەر بەم شێوەیە ھیچ پێغەمبەرێك نەھاتووە بۆ لای ئوممەتانی پێش ئەمان مەگەر ووتوویانە(بەو پێغەمبەرە) جادوگەرە یان شێتە
ئایا(ئەمان وئەوان) ڕاسپاردەیان بۆیەکتری کردووە؟ (نەخێر) بەڵکو ئەمان گەلێکی سەرکەش ویاخین
تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە چونکە تۆ لۆمەکراو نیت
وە ئامۆژگاریان بکەو بیریان بخەرەوە چونکە بەڕاستی ئامۆژگاری (ئەگەر سوودی بۆ بێ بڕوایان نەبێت) سوود ئەگەیەنێت بەبڕواداران
وە من جنۆکە وئادەمیزادم تەنھا بۆ ئەوە دروست کردووە کەبەندایەتی من بکەن
من ھیچ ڕۆزییەکم ناوێ لێیان، ناشمەوێت خواردنم بدەنێ
بەڕاستی تەنھا خوا خۆی ڕۆزی دەرە کە خاوەن دەسەڵاتی زۆر بەھێزە
ئەمجا بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووە، سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون ھەروەک چۆن بۆ ھاوەڵ وھاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە دەی با ئیتر پەلە نەکەن (لە داواکردنی سزا)
سا ھاوار بۆ ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەو ڕۆژەی کە ھەڕەشەیان پێ لێکراوە
Icon