ترجمة سورة الرحمن

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة الرحمن باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

خوای بەخشندە ( ئەو خوایەیە )
کە قورئانی فێری(موحەممەد ﷺ وئادەمیزاد کرد، بەئاسانکردنی خوێندنەوە و لەبەرکردن وتێگەیشتنی مانا وواتاکانی)
ئادەمی دروست کرد
وە فێری گفتوگۆی کرد
ڕۆژ ومانگ بە حسابێکی زۆر وورد دێن ودەچن
ئەستێرە وگژوگیا ودرەخت (بۆ خوا) سوژدە دەبەن
وە ئاسمانی بڵند وبەرزکردووەتەوە وە تەرازوی(عەدالەتی) داناوە
(وە فەرمانی داوە) کە ھەرگیز زیادەڕۆی لەتەرازودا نەکەن
وەکێشانەتان ڕێك بکێشن لە تەرازودا کەم وکووڕی مەکەن (سووك مەیکێشن)
وە زەوی بۆ خەڵکی ڕاخستووە
تێدایە میوەھات ودارخورمای خاوەن پۆرك
وە دانەوێڵەی خاوەن کاو پەل وپۆدار وڕەیحانە
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئادەمیی دروست کرد لەقوڕێکی ووشکەوە بووی وەك سواڵەت
وە جنۆکەی دروست کرد لە بڵێسەی ئاگرێکی بێ دووکەڵ
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
(خوا) پەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژھەڵات وپەروەردگاری ھەر دوو ڕۆژ ئاوایە
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
دوو دەریای بەرەڵا کردووە کەدەگەن بەیەك
لەنێوانیاندا بەربەستێك ھەیە تێکەڵی یەکتر نابن
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
لەو دوودەریایە مرواری ومەرجان دەردەچن (دروست دەبن)
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
وە بۆ خوایە ئەو کەشتیە گەورە دروستکراوانەی کە وەك شاخن لەدەریادا دەگەڕێن
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ھەرچی دروستکراو لەسەر زەویدا ھەیە نامێنت وتیادەچێ
وە ھەر ڕووی پیرۆزی پەروەردگارت دەمێنێت (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی سیفەتی [وجە = ڕوو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیەك کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) کەخاوەن شکۆی ڕێزدارە
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئەوەی لەئاسمانەکان وزەوی دایە (ھەموو) داوای (پێویستیان) لەخوا دەکەن، ھەموو ڕۆژێ خوا لە (بەئەنجام گەیاندنی) کارێکی (گشتی بوونەوەر) دایە (یەك دەمرێنێت، یەك لەدایك دەبێت، یەکێك سەردەخات ویەکێکی تر دەشکێنێت، ھتد)
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
لەمەولا موحاسەبەتان دەکەین ئەی گرۆی ئادەمی وجنۆکە
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئەی کۆمەڵی جنۆکە وئادەمی ئەگەر توانیتان دەرچن لەبەشەکانی ئاسمانەکان وزەوی ئەوە بڕۆن دەرچن، ناشتوانن مەگەر بەدەسەڵاتێك نەبێت
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
بۆتان دەنێرێ بڵێسەی ئاگر ومسی تواوە (یادوو کەڵی ئاگر) ئەوسا یارمەتی یەکترتان پێ نادرێت
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئەمجا کاتێك ئاسمان لەت لەت بوو وەك گوڵی سوور، یان ڕۆنی ھەڵقرچاوی لێھات
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئەمجا لەو ڕۆژەدا پرسیار ناکرێت لەتاوانی ھیچ ئادەمی وجنۆکەیەك (چونکە ھەموو کەس لەو ڕۆژەدا بە ڕوویدا دەناسرێتەوە کە تاوانبارە یان چاکەکار)
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
خراپەکاران بەڕوخساریاندا دەناسرێنەوە، ئەمجا ڕائەکێشرێن بەمووی پێشی سەریان وبەقاچیان (بۆ ناو دۆزەخ)
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئەمە ئەو دۆزەخەیە کەتاوانباران بەدرۆیان دەزانی
ھاتوچۆ ئەکەن لەنێوان ئەو (دۆزەخە) وئاوی زۆر گەرمدا
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
وە بۆ ئەو کەسەی لەوەستانی بەردەم پەروەردگاری بترسێت ھەیە دوو باخی (خۆش)
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
(دوو باخەکە) خاوەنی میوە ودرەختی زۆرن
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
تێیاندا ھەیە دوو ڕووبار وکانیاووی ڕەوان
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ھەیە لە ناویاندا لەھەر میوەیەك دوو جۆر
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
پاڵیان داوەتەوە لەسەر جۆرە فەرشێك کە بەرەکانیان لەئاوریشمی ئەستورە وە میوە لێ کردنەوەی ئەو دوو باخە نزیکە دەستە
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
لەو باخانەدا ھەن حۆریانێك کەتەنھا چاویان بڕیوەتە مێردەکانیان پێش ئەوان دەستی ئادەمی وجنۆکەیان لێ نەکەوتووە
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئەو (حۆریانە) وەك یاقووت ومەرجان وان
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
ئایا پاداشتی چاکە ھەر چاکە نیە؟
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
وە بێجگە لەو دوو باخەی (کەباسکران) دوو باخی تر ھەن
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
دوو باخی ئەوەندە سەوزن (لەسەوزیدا ڕەش دەنوێنن)
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
لەو دوو (باخە)دا دوو کانی ھەڵقوڵاویان تێدایە
جا بەکام لەنیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
لەو دوو (باخەدا لەھەموو جۆرە) میوە ودارخورماو ھەنارێکیان تێدایە
جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
تێیاندا ھەیە ئافرەتانی ئاکار چاکی ڕواڵەت جوان
جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
حۆریانێك لەناو خێوەت و چادرەکاندا دەرناچن و دوور ناکەونەوە (ھەمیشە چاوەڕیی ھاوسەرەکانیان)
جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
پێش ئەوان نەدەستی ئادەمی و نەدەستی جنۆکەیان لێ نەکەوتووە
جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
پاڵ دەدەنەوە بەپشتی سەوزباوی ڕازاوە و فەرشی زۆر جوانی نایابەوە
جا بەکام لە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان باوەڕ ناکەن؟
پیرۆزە ناوی پەروەردگاری خاوەن گەورەیی وبەخشش
Icon