ترجمة سورة النبأ

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة النبأ باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

ئەوە لەچی پرسیار لەیەکتری دەکەن (ئەو بێ بڕوایانە)
لەو دەنگ وباسە گەورەیە پرسیار دەکەن؟!
کە ئەوان تێیدا جیاوازن
نا، با پەشیمان بنەوە، لەمەولا تێدەگەن
دووبارە(دەڵیم) نا، لەمەولا تێدەگەن
ئاخۆ زەویمان بۆ ڕانەخستوون ؟
وە کێوەکانمان نەگێڕاوە بە مێخ ؟!
وە ئێوەمان دروست نەکردوە بەجووت
وە نوستنمان نەکردووە بەھۆی حەسانەوەتان
وە شەومان نەگێڕاوە بەکاڵا (داپۆشەر)
وە ڕۆژمان نەگێڕاوە بەکاتی ژیان (و ھەڵسوڕان وپەیداکردنی ژیوار)
وە حەوت ئاسمانی بەھێزمان دروست نەکردوە لە سەرتانەوە ؟
وە دروستمان نەکردوە چرایەکی درەوشاوە (کە ڕۆژە)
وە ئاوی لێزمە وبەخوڕمان نەناردۆتە خوارەوە لە ھەورە گوشراوەکانەوە
تا پێی بڕوێنین دانەوێڵە وگژو گیاو
باخاتی پڕ وچڕ
بەڕاستی ڕۆژی جیاکردنەوەی (چاك وخراپ) کاتێکی بۆ دیاری کراوە
ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەکەڕەنادا ئەمجا پۆل پۆل دێن
وە ئاسمان (لە ھەموو لایەکەوە) کرایەوە وبوو بەدەرگا
وە کێوەکان خرانە ڕێ وبوون بە (تراویلکە=سەراب)
بەڕاستی دۆزەخ پەرێزگای بێ بڕوایانە (ودەمێکە چاوەڕوانیانە)
وەجێ گەڕانەوەی یاخییانە
تێیدا دەمێننەوە ھەزاران ساڵ (ماوەیەکی زۆر)
تێیدا نا چەژن نەساردی وفێنکی ونەخواردنەوە
ئاوی لەکوڵ وکێم وزوخاو نەبێت
پاداش دەدرێنەوە بەپێ ی کردەوەیان
چونکە بێگومان ئەوان بەتەمای لێپرسینەوە نەبوون
وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی چۆن بەدرۆ زانینێك
لە کاتێکدا ھەموو شتێکمان ژماردووە (لە سەریان) بە نوسیین
ئەمجا بچەژن(سزای خۆتان) ھیچتان بۆ زیاد ناکەین سزا نەبێت
بێگومان جێگای پیرۆز وبەھرەمەندی ھەیە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان
باخات وھەموو جۆرە ترێیەك
وە کچانی تازە مەمك کردووی ھاوتەمەن
وە پەرداخی پڕ (لە شەراب)
قسەی بێھوودە ودرۆی تێدا نابیستن
(پاداش دەدرێنەوە بە) پاداشتێکی تەواو لەلایەن پەروەردگاری تۆوە
پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی ونێوانی ئەوانە، خوایەکی بەخشندە ومیھرەبانە وکەس توانای تکا کردن و(قسە کردنی) نیە
لە ڕۆژێکدا کە جوبرەیل وفریشتە بەڕیز دەوەستن، کەسیان قسە ناکەن مەگەر ئەوە کەخوا ڕێی بدات وقسەی بەڕێ و جێ بکات
ئەو ڕۆژە ڕاست وبێگومانە، ئەمجا ھەرکەسێك وویستی ڕێگای گەڕانەوە دەگرێت بۆ لای پەروەردگاری خۆی
بێگومان ئێمە ئێوەمان ئاگادار کرد لە سزایەکی نزییك، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ دەبینێت (پاداشی) ئەو کردەوانەی کە پێشەکی بەدەستی خۆی ناردوونی، وە بێ بڕوا (لەو ڕۆژەدا) دەڵێت: خۆزگە گڵ بوومایە (نەك مرۆڤ)
Icon