ترجمة سورة المدّثر

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة المدّثر باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

ئەی ئەو کەسەی کە خۆت پێچاوەتەوە
ھەستە (خەڵکی) بێدار کەرەوە
وە پەروەردگارت بە گەورە بگرە
وە پۆشاکت بە پاك ڕابگرە
بەردەوام بە لەوازھێنان لە بت پەرستی و گوناە
وە شت مەبەخشە وبەزۆری بزانیت
وە لەبەر پەروەردگارت خۆت ڕابگرە
ھەر کاتێك کە فوکرا بە کەڕەنادا
ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی سەخت وگرانە
لەسەر کافران سووك وئاسان نیە
واز لە من وئەو کەسە بهێنە کە دروستم کردووە بە تەنھا
وە دارایی زۆر وزەبەندەم پێداوە
وە کوڕانی ئامادە وبەردەست
وە ھۆی ژیانم بۆ ڕاخستووە بە چۆن ڕاخستنێك
دوای ئەمانەش ھێشتا بە تەمایە زیاتری بدەمێ
نا، (چاوەڕوان نەبێت) بە ڕاستی ئەو دەربارەی ئایەت ونیشانەکانی ئێمە بێباوەڕێکی کەلە ڕەقە
بەم زووانە سزای سەختی پێ دەچەژم
(چونکە) بیری کردەوە وھەڵیسەنگاند (قسەکەی خۆی)
دەك بە کوشت چێ چۆنی ھەڵسەنگاند
دووبارە بە کوشت چێ چۆنی لێکداوەتەوە
لە پاشان تەماشایەکی کرد
ئەوسا ناوچەوانی گرژ وڕووی ترش کرد
ئەمجا بە فیزێکەوە پشتی ھەڵکرد
جا ووتی ئەم قورئانە ھیچی تر نیە جادوویەك نەبێ کە وەرگیراوە
ئەم قورئانە ھەر گوفتاری مرۆڤە
(ئەو کەسە) زوو دەیخەمە دۆزەخەوە
تۆ چووزانیت کە دۆزەخ چیە ؟
(ئاگرێکە) ھیچ ناھێڵێتەوە وواز ناھێنێ
(بە یەکەم ھاڵاو) پێست ڕەش دەکاتەوە ودەیبرژێنێت
نۆزدە فریشتە ئەوەتان بە سەریەوە
ھەر فریشتەمان کردووە بە کار بەدەستی دۆزەخ وە ژمارەی ئەو فریشتانەمان نەگێڕاوە مەگەر بۆ تاقی کردنەوەی ئەوانەی بێ باوەڕن، تا ئەوانەی کتێبیان پێدراوە دڵنیا بن وە بڕوادارەکان بڕواکەیان زیاد بکات وە ھیچیان دوو دڵ نەبن ئەوانەی کتێبیان پێدراوە، ئیماندارانیش، وە تا بڵێن ئەوانەی کە نەخۆشی (ناپاکیی) یان لە دڵایە وە بێ بڕواکان، خوا چی مەبەستە بەم ژمارەیە کە لە غەریبیدا وەك مەسەل وایە، ئا بەوجۆرە خوا ئەو کەسەی کە بیەوێت گومڕای دەکات وە ئەو کەسەی کە بیەوێت ڕێنمونی دەکات وە کەس ژمارەی لەشکر وسەربازانی پەروەردگاری تۆ نازانێت جگە خۆی نەبێت وە ئەم ئایەتانە ھەر ئامۆژگاری و پەندن بۆ ئادەمی
نا، (وانیە) سوێند بە مانگ
وە سوێند بەشەو کە پشت ھەڵ دەکات ودەڕوا
وە سوێند بە بەرەبەیان کە ڕوون دەبێتەوە
بێ گومان سەقەر (دۆزەخ) یەکێکە لەشتە سامناکە گەورەکان
ترسێنەرە بۆ ھەموو خەڵکی
بۆ ئەو کەسەتان کە دەیەوێت پێش بکەوێت (لە چاکەدا) یان دواکەوێت
ھەموو کەسێك بارمتەی کار وکردەوەی خۆیەتی
جگە ھاوەڵانی دەستی ڕاست (چاکەکاران) نەبێت
کە لە باخاتی بەھەشتدا پرسیار لە یەکتری دەکەن
لە (حاڵی) تاوان باران
(ھەر لە بەھەشتیەكان وەڵام ئەداتەوە کە دیوومانن وپێمان ووتوون) چی ئێوەی خستووەتە دۆزەخەوە
ئەوانیش وتیان: ئێمە لە نوێژ گەران نەبووین
وە خۆراکمان نەدەدا بە ھەژاران
وەڕۆ دەچووین لەگەڵ ئەوانەی کە ڕۆ دەچوون (لە قسەی خراپە وبێ شەرعیدا)
وە باوەڕمان بە ڕۆژی دوایی نەبوو
تا مردن یەخەی پێگرتین
ئیتر تکای تکاکاران ھیچ قازانجێکیان پێ ناگەیەنێت
ئەوە چیانە ڕوو وەردەگێڕن لە ئامۆژگاری قورئان
ئەڵێی کەرە کێوی سڵ کەرن
لە شێر، (یان لەدەست کۆمەڵی تیر ھاوێژ) ھەڵھاتوون
بەڵکو ھەموو یەکێك لەوان ئەیەوێت چەندەھا نامەی کراوەی بۆ بنێردرێ(لە خواوە کە بڕوا بە موحەممەد ﷺ بهێنێت)
با چاوەڕوانی ئەوە نەبن بەڵکو ھەر ناترسن لە ڕۆژی دوایی
با پەشیمان بنەوە بە ڕاستی قورئان پەند وئامۆژگاریە
ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت با پەندی لێ وەربگرێت
ئامۆژگاری قورئان وەرناگرن مەگەر خوا بیەوێت، خوا شیاوی لێ ترسانە، وە شیاوی لێ خۆشبوونە
Icon