ترجمة سورة القلم

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة القلم باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

بە (نوون) دەخوێنرێتەوە، خوا بەماناکەی زاناترە بۆ زیاتر زانیاری سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بە پێنووس وبەو دێڕانەی دەینوسن
تۆ لە سایەیی بەخششی خواوە شێت نیت
وە بێگومان پاداشتی نەبڕانەوە ھەیە بۆ تۆ
وە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وخویەکی ئێجگار بەرز وگەورەیت
جا بەم زووانە تۆش وئەوانیش دەبینن
کە کامتان شێتن
بێگومان پەروەردگاری تۆ لە ھەموو کەس زاناترە بەو کەسەی کە ڕێی ڕاستی خوای وون کردبێت وە ئەو زاناترە بەو کەسانەی کە ڕێی ڕاستیان گرتبێت
گوێڕایەڵی ئەوانە مەبە کە قسەکانت بە درۆ دەزانن
حەزیـان دەکرد کە تۆ نەرمی نیشان بدەیت، ئەوسا ئەوانیش نەرمیی (بەرانبەرت) دەنوێنن
گوێڕایەڵی مەکە بۆ ھیچ سوێند خۆرێکی پەست وڕیسوا (ی درۆزن)
پیتك گری ھاتووچۆکەر بۆ قسە ھێنان وبردن
زۆر ڕێگری کەر لە چاکە، ستەمکاری گوناھکار
دڵ ڕەقی کەللە شەق دوای ئەوەش زۆڵ
لەبەر ئەوەی کە خاوەنی دارایی وکوڕی زۆرە (ھەموو ئەم سیفەتانە وەك زانایان دەڵێن مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغەیرەیە)
کە ئایەتەکانی ئێمەی بە سەردا بخوێنرێتەوە دەڵێ: (ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن
بەم زووانە سەری لووتی داخ دەکەین
ئێمە تاقیمان کردنەوە ھەروەك لەمەوپێش خاوەنانی ئەو باخەمان تاقی کردەوە کە (لە شەودا) سوێندیان خوارد کە لەدەمی بەرەبەیاندا (بەروبوومەکەی) بڕنن (تا ھەژاران نەزانن)
ھیچی (بۆ ھەژاران) لێ دەرنەکەن
ئەمجا بەڵایەك لە لایەن پەروەردگارتەوە سوڕایەوە بە سەر باخەکەدا لە کاتێکدا کە ئەوان خەوتبوون
ئەوسا وەك باخێکی ڕنراوی لێهات
لە شەبەقدا (براکان) بانگی یەکترییان کرد
(ووتیان) : کە ھەستن بچن بۆ سەر باخەکەتان ئەگەر ئەتانەوێ بیڕنن
ئەمجا کەوتنە ڕێ وە ئەوان بەچرپە بە یەکتریان ئەووت
ئەمڕۆ ھیچ ھەژارێك نەیەت بەسەرتاندا لە ناو باخەکەدا
دەمەو بەیان ڕۆشتن لایان وابوو کە دەتوانن بێ بەشیان بکەن
کە باخەکەیان بینی (بە سوتاوی) ووتیان: ئێمە ڕێگامان وون کردووە (ئەمە باخەکەی ئێمە نیە)
نا، بەڵکو بەش بڕاو کراوین
برا ناوەنجی یەکەیان (لە ژیریدا) ووتی: مەگەر پێم نەووتن؟ بۆ چی یاد وسوپاسی خوا ناکەن
ھەموو ووتیان: پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگارمانە (ستەم لەکەس ناکات) بێگومان ئێمە خۆمان ستەم کارین
ئەمجا ڕوویان کردە یەکتریی بەسەرزەنشت کردنەوە
ووتیان: وای بۆ خۆمان بەڕاستی لە خوا یاخی بووین
ئومێدەوارین کە خوا لە جیاتی ئەو باخە باشترمان بداتێ، بەڕاستی ئێمە ھیوامان ھەر بە پەروەردگاری خۆمانە
ئاوایە سزای (خوا لە جیھاندا) وە سزای ڕۆژی دوایی گەلێ گەورەترە خۆزگە بیانزانیایە
بێگومان بۆ لەخواترسان ھەیە لای پەروەردگاریان باخاتی پڕ لە ناز ونیعمەت
چۆن ئێمە موسوڵمان وبەدکاران وەك یەك لێ دەکەین؟
ئەوە چیتانە چۆن بڕیارێك دەدەن
نەخێر ئایا کتێبێکی (ئاسمانی) تان ھەیە ئەمەی تێدا دەخوێننەوە
وە لەو کتێبەدا ڕێتان پێدراوە چیتان بوێت ئەوە ھەڵبژێرن بۆ خۆتان؟
یان پەیمانی بەھێزتان ھەیە لە گەڵمان تا ڕۆژی دوایی کە ھەرچی ئێوە بڕیار بدەن بتاندرێتێ
بپرسە لێیان (بزانە) کامیان زامنی ئەم کارەن
ئاخۆ ھاوبیریان ھەیە (لەم قسەیەدا) دەبا ھاوبیرەکانیان بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن
لە ڕۆژێکدا ( کە قیامەت وناڕەحەتیەکانیەتی) خوای گەورە لاقی پیرۆزی دەردەخات (وەك لە فەرموودەی ئیمامی بوخاری وموسلیمدا ھاتووە، باوەڕمان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە ئێمەش چۆنێتیەکەی نازانین) وە (بە تەوسەوە) بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن (بۆ خوای گەورە) (کەچی) ناتوانن (سوژدە ببەن)
چاویان شۆڕ وڕیسوایی دایان دەگرێت، بەڕاستی جاران کە بانگ دەکران بۆ سوژدە و(نەیان دەبرد) کە ساغیش بوون
وازم لێ بھێنە بۆ ئەوانەی کە ئەم قورئانە بەدرۆ دەزانن بەرە بەرە کێشیان دەکەم بە ڕەنگێك کە پێ نەزانن
وە مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من تۆکمە وبەھێزە (لە بەرانبەر پیلانی ئەواندا)
ئاخۆ تۆ لە بێ بڕوایان داوای کرێی (کۆششی پێغەمبەرێتی) یان لێ دەکەیت، ئەوانیش لە بژاردنی قەرزداری گران بارن
یان ڕووپەڕەی غەیبیان لەلایە وە ئەوان لەبەری دەنووسنەوە
(ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتا بگرە وچاوەڕوانی فەرمانی پەروەردگارت بکە، وەك ھاوڕێی نەھەنگەکە مەبە (کە یونس پێغەمبەرە علیە السلام) کاتێك کە بانگی (خودای) کرد، ئەو تووڕە بوو (لە بێ بڕوایی گەلەکەی)
ئەگەر میھرەبانیەك لەلایەن پەروەردگاریەوە فریای نەکەوتایە فڕێ دەدرایە دەشتێکی ڕووتەن وە ئەو بەدناو دەبوو
ئەمجا پەروەردگاری ھەڵی بژاردەوە وە کردی (بە یەکێك) لە چاکەکاران
بەڕاستی نزیك بوو بێ بڕواکان ھەڵت خلیسکێنن بەچاوی (پیس) یان، لە کاتێکدا کە قورئان دەبیستن وە دەیانووت: بەڕاستی ئەم (پێغەمبەرە) شێتە
لە کاتێکدا کە ئەم قورئانە ھەر ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان
Icon